Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیتر کۆریای باکوور تاقیکردنەوەی مووشەك ئەنجام نادات


په‌یام 

کۆریای باکوور رایگەیاند کە لەمەودوا بەبێ زانیاری دان هیچ مووشەکێك یاخود مووشەکی کێشوەڕبڕ تاقی ناکاتەوە.

رێکخراوی قەدەغەکردنی چەک سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکرد کە سەبارەت بە تاقیکردنەوە مووشەکییەکان گفتوگۆیان لەگەڵ ژمارەیەک بەپرسی کۆریای باکوور کردووە.

لە راگەیەندراوەکە ئاماژه بەوە دەکات کە بەڕێوبەری گشتی دامەزراوەی ئاسمانی کۆریای باکوور، ری یۆنگ سۆن رایگەیاندووە کە بەهۆی کۆتایی هاتنی پڕۆگرامی چەکی ئەتۆمی نیشتمانی، چیتر بەبێ پێدانی زانیاری مووشەکی نزیک مەودا و دوور مەودا تاقی ناکەنەوە.

سۆن جەختیشی لەوە کردووتەوە کە لەمەودوا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رێکخراوی قدەغەکردنی چەک بەهێزتر دەکەن.

حکوومەتی پیۆنگ یۆنگ لە ساڵی ٢٠٠٦دا دەستی بە تاقیکردنەوەی ئەتۆمی کرد و لەم چوارچێوەیەشدا دوایین جار لە ٣ی ئەیلوولی رابردوو بۆ شەشەمین جار بەهێزترین تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی ئەنجامدا.

468 جار خوێندراوەتەوە
11/05/2018

بابەتی زیاتر