Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. ئاسایش رێگه‌ نادات مامۆستایه‌كی ئاینی بۆ نوێژی به‌كۆمه‌ڵیش بچێته‌ مزگه‌وت


په‌یام 

به‌ پێی‌ به‌دواداچوونه‌كانی‌ په‌یام پارتی‌ دیموكرات له‌  شاری‌ هه‌ولێر هه‌ر مامۆستایه‌كی‌ ئایینی‌ له‌ وتاره‌كانیدا ره‌خنه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات بگرێت و پشتیوانی‌ له‌ خه‌ڵكی‌ سته‌مكار بكات له‌ وتارخوێندنه‌وه‌ دوور ده‌خاته‌وه‌ و مامۆستای‌ ئایینیش هه‌یه‌ ده‌بێت هه‌فتانه‌ به‌ مۆڵه‌تی‌ ئاسایشی‌ پارتی‌ به‌شداری نوێژی‌ هه‌ێنی‌ بكات.

په‌یام له‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ به‌دواداچووندا ئاشكرای‌ كرد، له‌ دوای‌ دوورخستنه‌وه‌ له‌ وتارخوێندنه‌وه‌ له‌ مزگه‌وتی‌ جودی‌، مامۆستا عوسمان كانی‌ كورده‌یی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر رێگه‌ پێنادرێت به‌شدار هیچ نوێژێكی‌ به‌ كۆمه‌ڵ بكات جگه‌ له‌ نوێژی‌ هه‌ێنی‌، ئه‌ویش پێویسته‌ پێشوه‌خته‌ له‌ لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ مۆڵه‌ت وه‌رگرێت و شوێن و كاتی‌ مانه‌وه‌شی‌ له‌ مزگه‌وته‌دا دیاری‌ كراو بێت.

به‌ پێی‌ وته‌ی‌ به‌شێك له‌و مامۆستایانه‌، هه‌ركات وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف له‌ ده‌ستی‌ پارتی‌ دیموكرات بێت ئه‌و مامۆستایانه‌ی‌ وتاره‌كانیان به‌ دڵی‌ ئه‌و پارته‌ نه‌بێت دوور ده‌خرێنه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كه‌ن هه‌ر مامۆستایه‌كی‌ ئایینی‌ وتاره‌كانی‌ به‌ باڵای‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ناوچه‌كه‌ بێت پۆست و ئیمتیازاتی‌ پێده‌درێت.

به‌ پێی‌ به‌دواداچونه‌كانی‌ په‌یام ژیانی‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ی‌ وتاره‌كانیان ره‌خنه‌گرانه‌یه‌ و  به‌ دڵی‌ نیه‌ و دوور خراوه‌نه‌ته‌وه‌ ، ژیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌ و پاراستنی‌ گیانیشیان له‌ ئه‌ستۆی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ شاره‌كه‌دا. 

2983 جار خوێندراوەتەوە
11/05/2018

بابەتی زیاتر