Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌شێك له‌ ئاواره‌كانی‌ موسڵ له‌ دهۆك ده‌نگ ده‌ده‌ن


په‌یام

ئەمڕۆ هاوشێوەی‌ زۆرینەی‌ ناوچەکانی‌ دیکەی‌ عێراق و هەرێمی‌ کوردستان لە کەمپەکانی‌ ئاوارەکانی‌ مووسڵ پڕۆسەی‌ دەنگدان بەڕێوەدەچێت، کەمپی‌ گەرماوا یەکێکە لە کەمپی‌ ئاوارەکانی‌ مووسڵ، دەنگدەران دوای‌ دەنگدان داوا ئاوەدانکردنەوەی‌ شارەکەیان دەکەن.

لە بنکەی‌ کەمپی‌ گەرماوای‌ ئاوارەکانی‌ مووسڵ کەمتر لە هەزار دەنگدەر مافی‌ دەنگدانیان هەیە و وێڕای‌ کەمی‌ ژمارەیان دەنگدەران بە شێوەیەکی‌ بەرفراوان روو لە سندوقەکانی‌ دەنگدان ناکەن.

عاید ساڵح ئاوارەیەکی‌ دەنگدەرە و خەڵکی‌ مووسڵە دوای‌ دەنگدانی‌ بۆ ئاژانسی‌ ئانادۆڵو وتی‌: "داوا لە بەربژێرەکان دەکەین دوای‌ دەرچوونیان لە ئەنجوومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق کار بۆ ئاوەدانکردنەوەی‌ مووسڵ بکەن بۆ ئەوەی‌ هاووڵاتییانی‌ شارەکە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی‌ خۆیان".

گوتیشی‌: "بە هۆی‌ کەمی‌ خزمەتگوزارییەوە خەڵک لە کەمپەکان بێزارن و نایانەوێت بەشداربن لە پڕۆسەی‌ هەڵبژاردن، ئەمەیش زیاتر وەک پەیامێکی‌ توڕەییە بە حکوومەتی‌ عێراق دەگەیەنن".

ئاوارەکانی‌ ئەم کەمپە گلەیی ئەوەیان هەبوو کە دەستپێکردنی‌ پڕۆسەی‌ دەنگدان بۆ ماوەی‌ چەند کاتژمێرێک دواکەوت، کارمەندانی‌ کۆمسیۆنی‌ هەڵبژاردن هۆکارەکەیان گەڕاندەوە بۆ نەبوونی‌ مەرەکەب لە ئامێرەکانی‌ دەنگدان.

سەرجەم ئاوارەکانی‌ کەمپی‌ گەرماوا پێکهاتەی‌ عەرەبی‌ سوننەن و خەڵکی‌ مووسڵن، پڕۆسەی‌ بەڕێوەچوونی‌ هەڵبژاردنی‌ ئەنجوومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق لە کەمپەکە بەردەوامە. 

428 جار خوێندراوەتەوە
12/05/2018

بابەتی زیاتر