Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی له‌باره‌ی‌ ڕووداوه‌كانی‌ كه‌ركوك و هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ هاته‌ ده‌نگ


حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌باره‌ی‌ ڕووداوه‌كانی‌ كه‌ركوك و هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ هاته‌ ده‌نگ و، داوا له‌ كۆمسیۆن ده‌كات ڕێوشوێنی‌ خێرا بگرێته‌ به‌ر بۆ پشكنینی‌ ئه‌و سندووق و ئامێرانه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن كه‌ سكاڵایان له‌باره‌وه‌ تۆمار كراوه‌.

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عێراق، له‌ په‌یامێكدا فه‌رمانی‌ به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ كه‌ركووك و پارێزگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كرد، ئاسایشی‌ ئه‌و ناوچانه‌ بپارێزن و، بێلایه‌نانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.

سه‌رۆكوه‌زیران عێراق داوای له‌ كۆمسیۆنی باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق  كردووه‌ "ڕێوشوێنی‌ خێرا بگرێته‌به‌ر بۆ پشكنینینی‌ ئه‌و سندووق و ئامێرانه‌ی‌ تایبه‌تبه‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان كه‌ گومان له‌سه‌ره‌ و سكاڵایان له‌باره‌وه‌ تۆمار كراوه‌".

عه‌بادی‌ داوای‌ له‌ كۆمسیۆن كردووه‌ "لێكۆڵینه‌ی‌ خێرا بكات و دواتر ئه‌نجامه‌ ڕاسته‌كان بۆ ڕایگشتی بڵاوبكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان ڕاست و پارێزراو بن".

344 جار خوێندراوەتەوە
13/05/2018

بابەتی زیاتر