Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لیسته‌كانی‌ عه‌بادی‌‌و سه‌در براوه‌ی‌ یه‌كه‌م‌و دووه‌می‌ هه‌ڵبژاردن بوون

په‌یام

به‌پێی‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌ نافه‌رمییه‌كان لیسته‌كانی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ و موقته‌دا سه‌در براوه‌ی‌ یه‌كه‌م و دووه‌می‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق بوون.

ئاژانسی هه‌واڵی‌ ڕۆیته‌رز ڕایگه‌یاندووه‌: به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ به‌راییانه‌ی‌ ده‌ستیان كه‌وتووه‌، له‌ هه‌ڵبژادرنی ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقدا، هاوپه‌یمانیی‌ نه‌سر كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ركردایه‌تیی‌ ده‌كات، له‌ پێشه‌وه‌ی لیسته‌ براوه‌كانه‌ و زۆرترین ده‌نگی‌ به‌ده‌ست هێناوه‌.

هه‌روه‌ها لیستی سائیروون كه‌ موقته‌دا سه‌دری سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در سه‌ركردایه‌تیی‌ ده‌كات، به‌پێی‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌ بڵاوكراوه‌كان له‌ پارێزگاكانی‌ باشووری‌ عێراق ده‌نگی‌ زۆری‌ به‌ده‌ستهێناوه‌ و، له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراق له‌ پله‌ی‌ دووه‌مدایه‌.

ڕۆیته‌رز ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌: به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ لیسته‌كه‌ی‌ سه‌ر به‌ سه‌در به‌ موفاجه‌ئه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن لێكدراوه‌ته‌وه‌ و، كه‌سایه‌تییه‌ شیعییه‌كانی‌ دیكه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی‌ ده‌كرێت، ده‌نگی‌ ئه‌وتۆیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌.


1005 جار خوێندراوەتەوە
13/05/2018

بابەتی زیاتر