Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمه‌ڵی ئیسلامی: بەداخەوە دیسان دەسەڵات هەڵبژاردنى ناشرین کرد

په‌یام

كۆمه‌ڵی ئیسلامی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ "بەداخەوە دیسان دەسەڵات هەڵبژاردنى ناشرین کرد له‌ ڕیگه‌ی ساخته‌كردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌، ئەم کارەشى زیاتر بۆ دروستکردنى بێ ئومێدییە لەلاى خەڵکى، به‌ڵام ئێمه‌ جەماوەر دڵنیادەکەینەوە کە بێدەنگ نابین بەرامبەر ساختەکردن دژی دەنگەکانى خەڵک". 

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌:-

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
جەماوەرى کوردستان 
دەنگدەرانى لیستى 104ى کۆمەڵى ئیسلامى 
بەداخەوە دیسان دەسەڵات هەڵبژاردنى ناشرین کرد و بە فرت و فێڵ و یاریکردن بە دەنگى لایەنەکان خۆى کردە پاڵەوانى مەیدان، ئەم کارەشى زیاتر بۆ درووستکردنى بێ ئومێدییە لەلاى خەڵکى سەبارەت بە پرۆسە سیاسى و مەدەنییەکان. 
ئێمە لە کۆمەڵى ئیسلامى لەگەڵ لایەنە بەشدارەکانى هەڵبژاردن بەفەرمى ئەنجامە بەراییە نافەرمییەکانمان ڕەتکردووەتەوە و لە هەڵوێستەکانمان بەردەوام دەبین، جەماوەر دڵنیادەکەینەوە کە بێدەنگ نابین بەرامبەر ساختەکردن دژی دەنگەکانى خەڵک. 

وێڕاى هەموو ئەمانە ئێمە لە کۆمەڵى ئیسلامى بەپێویستى دەزانین لە بەرامبەر بەشدارى پڕ جۆش و شارستانیانەى خەڵک لە هەڵبژاردن و دەنگدانیان بە لیستى (104)ى کۆمەڵى ئیسلامى سوپاس و پێزانینى گەرم ئاڕاستەى جەماوەر و دەنگدەران و پاڵێوراوان بەگشتى بکەین، هەروەها سوپاسى ماندوبوونى ئەندام و لایەنگرانى کۆمەڵ دەکەین کە لەماوەى بانگەشەدا دڵسۆزانە کاریان کرد بۆ سەرخستنى لیستەکەیان. 

دڵنیاتان دەکەینەوە ئەگەر فرت و فێڵ و تەزویر و دەستکارى دەنگەکان نەکرێت و دەنگى ڕاستەقینە بۆ لیستەکان و دەنگدەران ئەژمار بکرێت لیستى (104)ى کۆمەڵ براوەى ئەم پرۆسەیەیە ئەوەش لە دەرئەنجامى کار و خزمەتەکان و بوونى لەبەرەى گەلدا و هۆشیارى خەڵکى کوردستان. 

دووبارە سوپاس بۆ هەموو بەشداربووان و دڵسۆزانى لیستى (104)ى کۆمەڵى ئیسلامى.
و السلام علیکم و رحمە الله

ئەنجومەنى سیاسى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان
                                          13/5/2018

1336 جار خوێندراوەتەوە
13/05/2018

بابەتی زیاتر