Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر: دڵنیابن بێده‌نگ نابین؛ چیمان پێبكرێت ئه‌نجامی‌ ده‌ده‌ین


بسم الله الرحمن الرحیم

جارێكی دیكه‌ش ساخته‌و فرت‌و فێڵ، به‌ڵام به‌مۆدێلێكی نوێ‌!!

خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ری كوردستان‌و عێڕاق!

به‌داخ‌و حه‌سره‌تێكی زۆره‌وه‌، جارێكی دیكه‌ش ده‌ستی ساخته‌كاریی‌و ته‌زویرو كوده‌تا كردن به‌سه‌ر ئیراده‌و ده‌نگی ئازادانه‌ی ئێوه‌دا، له‌قۆڵی بڕیار به‌ده‌ست‌و خاوه‌ن هێزه‌كان‌و وابه‌سته‌و دابه‌سته‌كانیانه‌وه‌، هاته‌ده‌رو به‌پێ‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڵگه‌و دیكۆمێنتی سه‌لمێنه‌رو نكووڵیی لێنه‌كراو، به‌چه‌ندان شێوازی جۆراو جۆر، فێڵ‌و ساخته‌كارییه‌كی بێڕه‌زا، به‌قازانجی خۆیان‌و به‌زیانی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ‌: كۆتایی به‌سته‌م‌و گه‌نده‌ڵیی‌و قۆرخكاریی‌و خۆسه‌پاندن بهێنرێ‌، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا له‌ هه‌رچوار پارێزگای هه‌رێم: هه‌ولێرو سلێمانیی‌و دهۆك‌و هه‌ڵه‌بجه‌و، ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، ئه‌نجامدراو، هه‌موولایه‌كیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ وه‌ك چۆن له‌ڕابردوودا بێ‌ ده‌نگ نه‌بووین، له‌مه‌ش بێده‌نگ نابین‌و، هه‌رچی پێمان بكرێ‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، بۆ ڕێگرتن له‌سته‌م‌و ساخته‌كاریی‌و، به‌رگریی كردن له‌ ئیراده‌و ده‌نگی ئازادانه‌ی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر..
ۆسَێعْڵمُ الَّذینَ ڤَڵمُوا أَیَّ مُنقَڵبٍ ێنقَلِبُونَ
دڵسۆزی هه‌موولایه‌ك/ عـه‌لـی باپـیـر
28/ شه‌عبان/1439
هـه‌ولـێـر
14/5/2018


4836 جار خوێندراوەتەوە
14/05/2018

بابەتی زیاتر