Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی‌ هێرشی‌ سه‌ربازانی‌ جووله‌كه‌وه‌ 10 هاووڵاتیی‌ فه‌ڵه‌ستینی‌ شه‌هید بوون


خۆپیشاندانی‌ به‌رفراوان دژی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا بۆ قودس له‌ غه‌ززه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، به‌هۆی‌ هێرشی‌ سه‌ربازانی‌ جووله‌كه‌وه‌ 10 هاووڵاتیی‌ فه‌ڵه‌ستینی‌ شه‌هید و سه‌دانی‌ دیكه‌ بریندار بوون.

به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ هه‌زاران هاووڵاتیی‌ فه‌ڵه‌ستینی‌ له‌ غه‌ززه‌ دژی‌ بڕیاری‌ گواستنه‌وه‌ی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا بۆ قودس ڕژانه‌ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائل و، تا ئێستا به‌رده‌وامن له‌ خۆپیشاندان.
سه‌ربازانی‌ جووله‌ به‌ گازی‌ فرمێسكڕێژ و فیشه‌ك به‌رده‌وامن له‌ هێرش بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌رانی‌ غه‌ززه‌.
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستیی‌ غه‌ززه‌ ڕایگه‌یاند "به‌هۆی‌ په‌لاماری‌ سه‌ربازانی‌ جووله‌كه‌وه‌ تا ئێستا 10 خۆپیشانده‌ر شه‌هید و، زیاتر له‌ 500 خۆپیشانده‌ریش بریندار بوون".
لای‌ خۆیشیه‌وه‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری‌ توركیا، له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ قودس ڕایگه‌یاند "جارێكی دیكه‌ ئه‌و بڕیاره‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ دژی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ و، یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێشێل ده‌كات".
خۆپیشاندانه‌كان له‌ كاتێكدایه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ ته‌لئه‌بیبه‌وه‌ بۆ قودس بگوازرێته‌وه‌.

543 جار خوێندراوەتەوە
14/05/2018

بابەتی زیاتر