Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كارمه‌ندێكی كۆمسیۆن: گۆرانكاری له‌ ده‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیدا كراوه‌

په‌یام

كارمه‌ندێكی كۆمسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژادنه‌كان رایده‌گه‌ێنێت: له‌ رێگه‌ی هه‌ژماری ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌ گۆرانكاری له‌ده‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیدا كراوه‌.

 ئه‌و كارمه‌نده‌ به‌رپرسی یه‌كێك له‌ وێستگه‌كانی قوتابخانه‌ی هه‌ندرێنه‌و ئه‌وه‌ی بۆ په‌یام پشتراستكرده‌وه‌ كه‌ ساخته‌كاری له‌ ده‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كراوه‌.
به‌شێوه‌یك له‌ كۆی چوار ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆمسیۆن ته‌نها دوو ده‌نگیان بۆ كۆمه‌ڵی ئسلامی هه‌ژماكراوه‌.  له‌ كۆی 12 ده‌نگیش هیچ ده‌نگێك بۆ كاندیدی ژماره‌ سێ و چوار و پێنجی لیستی ژماره‌ 104 دیارینه‌كراوه‌ به‌ڵكو ده‌نگه‌كان بۆ كاندیدی ژماره‌ 8 رۆشتوون له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵی ئیسلامی كاندیدی ژماره‌ 8 تی نیه‌.

ئه‌و چاودێره‌ی كۆمسیۆن هاوڵاتیان دڵنیاده‌كاته‌وه‌ كه‌ سیستمی هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه‌. به‌وپێیه‌ی ئه‌و وه‌ك به‌رپرسی وێستگه‌ و له‌سه‌ر داوای ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی كه‌ نه‌یانزانوه‌ ده‌نگ بده‌ن زیاتر له‌ 60 ده‌نگی بۆ لیست و كاندیدێكی دیاریكراو داوه‌. به‌ڵام له‌ ئه‌نجامدا ته‌نها 20 ده‌نگ بۆ ئه‌و قه‌واره‌ و كاندیده‌ له‌ وێستگه‌كه‌ی ئه‌ودا تۆماركراوه‌.


1080 جار خوێندراوەتەوە
14/05/2018

بابەتی زیاتر