Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌رێم.. له‌ رووماڵی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا 45 پێشێلكاری‌ به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامدراوه‌

په‌یام

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌ مافی رۆژنامه‌نوسان  رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت و ده‌نگدانی گشتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان (21) سكاڵا له‌ سه‌نته‌ری میترۆ تۆماركراوه‌ كه‌ 45 پێشێلكارییه‌ به‌رامبه‌ر 31 رۆژنامه‌نوس و كه‌ناڵی راگه‌یاندن، كه‌ توندوتیژی جه‌سته‌یی و ته‌قه‌كردن له‌ باره‌گاو ورێگری تێدایه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، له‌كاتی چاودێریكردنی پرۆسه‌كه‌ له‌ هه‌ندێك بنكه‌ی ده‌نگدان رێگری له‌ رۆژنامه‌نوسان كراوه‌ روماڵ بكه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و بنكانه‌ له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ ده‌ستنیشانكرابون بۆ رۆژنامه‌نوسان تا روماڵی تێدا بكه‌ن.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه‌ له‌كاتێكدا هه‌زاره‌ها چاوی میدیاو چاودێران له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بوو، له‌پاش چه‌ند كاتژمێرێك له‌ ته‌واوبونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی، هێزێكی چه‌كدار هێرشیان برد بۆ سه‌ر گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی، له‌و هێرشه‌ چه‌كدارییه‌دا ئۆفیسی سایتی سبه‌ی زه‌ره‌ری ماددی لێ كه‌وتۆته‌وه‌.

پێشتریش تۆری‌ میدیایی كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ به‌شێك له‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ هه‌رێمی كوردستان رێگری‌ له‌ تیمی‌ رۆژنامه‌وانی‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانیی‌ په‌یام كرابوون، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ تیمه‌كانی‌ په‌یام مۆڵه‌تی‌ كۆمیسیۆنیان پێدرا بوو بۆ روماڵی‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت و گشتی‌.


457 جار خوێندراوەتەوە
14/05/2018

بابەتی زیاتر