Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پێنج فراكسیۆنی په‌رله‌مان ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌


پێنج فراكسیۆن له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و داوای دووباره‌ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ فراكسیۆنه‌كانی كۆمه‌ڵ، گۆڕان، یه‌كگرتوو، بزوتنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شیوعی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان سازكرد و جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ هه‌رێمی كودرستان ساخته‌كاریان كردووه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، هه‌روه‌ها دواشیانكرد پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان دووباره‌ بكرێنه‌وه‌، ئه‌نجامه‌كانیشیان به‌ ناشه‌رعی و نادروست ناورد.
مه‌روان گه‌ڵاڵی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ ساختاكاری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، خه‌ڵك له‌ ده‌نگدان سارد بكه‌نه‌وه‌، وتیشی: یه‌كێتی و پارتی ده‌یانه‌وێت له‌ به‌غدا كه‌س نه‌بێت له‌ گه‌نده‌ڵیه‌كانیان بپرسێته‌وه‌.




446 جار خوێندراوەتەوە
15/05/2018

بابەتی زیاتر