Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ناوه‌ندی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كۆمه‌ڵ ده‌نگی راسته‌قینه‌ی‌ حزبه‌كه‌ی‌ ئاشكراكرد


په‌یام، سلێمانی‌

ناوەندی‌ هەڵبژاردنی‌ کۆمەڵی‌ ئیسلامیی‌ کوردستان ڕاگەیەندراوێکی‌ بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌ " ئێمە بۆ هەموو لایەکی‌ ئاشکرا دەکەین، بەپێی‌ بەڵگە و بەدواداچوونەکانمان، لیستی‌ کۆمەڵی‌ ئیسلامیی‌ کوردستان ژمارە (104)، توانیویەتی‌ لەم هەڵبژاردنەدا لە هەرسێ پارێزگاکەی‌ هەرێمی‌ کوردستان، بە شاری‌ هەڵەبجەی‌ شەهیدیشەوە، (200) هەزار دەنگی‌ ڕاستەقینە بەدەست بهێنێت و (5) کورسیی‌ لەو دوو پارێزگایە مسۆگەر بکات، هەروەها لە ڕیزبەندیی‌ لیستەکانیشدا پلەی‌ سێیەمی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ و چوارەمی لە پارێزگای‌ هەولێر بەدەست هێناوە. "

ڕاگەیەندراوێک لە ناوەندی‌ هەڵبژاردنی‌ کۆمەڵی‌ ئیسلامیی‌ کوردستانەوە

هاونیشتمانییانی‌ ئازیز.. دەنگدەرانی‌ بەڕێز

کۆمەڵی‌ ئیسلامیی‌ کوردستان، کە بە درێژایی‌ ساڵانی‌ ڕابردوو لە بەرەی‌ گەل و دژ بە ستەمکاریی مایەوە و سازشی‌ لەسەر مافەکانتان نەکرد، توانی‌ لە هەڵبژاردنی‌ ئەمجارەی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراقدا سەرکەوتنی‌ گەورە لە تەواوی‌ شار و شارۆچکەکانی‌ هەرێم تۆمار بکات و پاداشت و وەفای‌ ئێوەی‌ دەنگدەر بۆ خۆی‌ بەدەست بهێنێت.

بەڵام وەکو هەموو لایەکتان ئاگادارن، هەردوو لایەنی‌ پێکهێنەری‌ دەسەڵات لە هەرێمی‌ کوردستان، وەک هەمیشە، بە پەنابردن بۆ هەموو جۆرەکانی‌ ساختەکاریی‌ و بە تایبەتیش پرۆگرامکردنی‌ ئامێرەکانی‌ دەنگدان و هەروەها فشاردروستکردن لەسەر دەنگدەر و بەکارهێنانی‌ هێزی‌ ئەمنی‌ و سەربازیی‌، ئەنجامە ڕاستەقینەکانی‌ هەڵبژاردنیان بۆ جارێکی‌ دیکە شێواندەوە و دەیان و سەدان هەزار دەنگی‌ لایەنەکانی‌ دیکەیان بۆ خۆیان ئەژمار کرد.

ئێمە بۆ هەموو لایەکی‌ ئاشکرا دەکەین، بەپێی‌ بەڵگە و بەدواداچوونەکانمان، لیستی‌ کۆمەڵی‌ ئیسلامیی‌ کوردستان ژمارە (104)، توانیویەتی‌ لەم هەڵبژاردنەدا لە هەرسێ پارێزگاکەی‌ هەرێمی‌ کوردستان، بە شاری‌ هەڵەبجەی‌ شەهیدیشەوە، (200) هەزار دەنگی‌ ڕاستەقینە بەدەست بهێنێت و (5) کورسیی‌ لەو دوو پارێزگایە مسۆگەر بکات، هەروەها لە ڕیزبەندیی‌ لیستەکانیشدا پلەی‌ سێیەمی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ و چوارەمی لە پارێزگای‌ هەولێر بەدەست هێناوە.

لێرەوە بە دەنگدەرانی‌ خۆمانی‌ ڕادەگەیەنین، ئێمە وەکو ناوەندی‌ هەڵبژاردنی‌ کۆمەڵی‌ ئیسلامیی‌ کوردستان، بە ئاگاداریی‌ و پشتیوانیی‌ دامودەزگا باڵا و پەیوەندییدارەکانی‌ کۆمەڵ و بە هاوکاریی‌ هێز و قەوارە هاوپەیمان و دۆستەکانمان، هەموو توانا پیشەیی‌ و یاسایی‌ و هونەرییەکانی‌ خۆمان دەخەین و خستۆتە کار بۆ پارێزگارییکردن لە دەنگەکانتان و ئاشکراکردنی‌ ئەنجامە ڕاستەقینەکان، دەیان تانە و سکاڵای‌ یاساییشمان ئاڕاستەی‌ کۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ سەربەخۆی‌ هەڵبژاردنەکان کردووە.

دڵنیاشتان دەکەینەوە، ئەو ڕەفتارە ناشارستانی‌ و نایاساییانەی‌ دەسەڵاتە لەرزۆکەکەی‌ هەرێمی‌ کوردستان، نە بێهیوامان دەکەن و نە لە کار و خەباتی‌ مەدەنییانەش ساردمان دەکەنەوە، بگرە زۆر زیاتر لە ڕابردوو سوورین لەسەر پارێزگاریی‌ لە مافە ماددیی‌ و مەعنەوییەکانتان، تا ئەو ڕۆژەی‌ تەواوی‌ ئەو مافانە بەدەست دەهێنینەوە.

کۆمەڵی‌ ئیسلامیی‌ کوردستان
ناوەندی‌ هەڵبژاردن
15/5/2018

4992 جار خوێندراوەتەوە
15/05/2018

بابەتی زیاتر