Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. له‌ خۆپیشاندانێكدا داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌ دزراوه‌كان كرا

په‌یام

گردبوونه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و، لایه‌نه‌كان یاداشتێكیان ئاراسته‌ی‌ ڕایگشتی‌ و یوئێن كرد.

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ سه‌دان كه‌س له‌ به‌رپرس و ئه‌ندام و ده‌نگده‌رانی‌ حیزبه‌كان و هاووڵاتیان، دژی‌ دزینی‌ ده‌نگه‌كانیان گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌م بینای‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ شاری‌ هه‌ولێر ئه‌نجام دا.
گردبوونه‌وه‌كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ شه‌ش لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن كه‌ له‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆِران و یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ و هاوپه‌یمانی‌ دیموكراسی‌ و یووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ و حیزبی‌ شیوعی‌ پێكهاتوون، بڕیاری‌ لێ‌ درابوو.

به‌شداربووانی‌ گردبوونه‌وه‌كه‌ جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نی‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ساخته‌كارییه‌كی‌ گه‌وره‌ و ڕێكخراو له‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقدا ئه‌نجام دراوه‌.
هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند "پێویسته‌ چالاكیی‌ مه‌ده‌نیی‌ به‌رفراوان و ڕێكخراو له‌ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌نجام بدرێت و، فشار له‌سه‌ر لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ ناوخۆیی‌ ده‌ره‌كییه‌كان دروست بكرێت تا لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ جیدی‌ و خێرا له‌ بابه‌ته‌كه‌ بكرێت".

نوێنه‌رانی‌ شه‌ش لایه‌نه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئاراسته‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ڕایگشتیی‌ هه‌رێم و جیهانیان كرد، داوای‌ به‌ده‌مه‌وه‌ هاتن و قبووڵنه‌كردنی‌ ئه‌و غه‌دره‌یان كرد كه‌ به‌رانبه‌ر پرۆسه‌ی‌ دیموكراسیی‌ هه‌ڵبژاردن كراوه‌.

986 جار خوێندراوەتەوە
15/05/2018

بابەتی زیاتر