Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی‌ كۆمه‌ڵ ئیدانه‌ی‌ دزینی‌ ده‌نگی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن

په‌یام

كۆبونه‌وه‌ی‌ گشتی‌ ده‌زگای شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ر و به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان له‌ سنوری سلێمانی‌ به‌رێوه‌چوو.
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌و ساخته‌كاری و پیلان و به‌رنامانه‌ كرا كه‌ له‌لایه‌ن حزبه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ دژ به‌ ده‌نگی راسته‌قینه‌ی‌ خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كراوه‌ له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ئه‌نجامدراوه‌و به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ قێزه‌ونه‌ی ده‌سه‌ڵات كرا.

له‌ به‌شێكی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ دووباره‌ رێكسختنه‌وه‌ی‌ ئیشوكارو به‌شه‌كانی‌ ده‌زگای شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كراو به‌توندی ئیدانه‌ی‌ ساخته‌كاری و پێشێلكاری و دزینی‌ ده‌نگی هاوڵاتیان كرا.
هاوكات ده‌زگای شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت "ده‌ستخۆشی له‌ هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگران و ده‌نگه‌رانی‌ لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كه‌ین و رۆڵ و هیمه‌تییان به‌رز ده‌نرخێنین".
له‌ به‌شێكی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "ئێمه‌ له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و به‌رپاكردنی‌ خۆشگوزه‌رانی‌ و دادگه‌ری خه‌باتمان كردوه‌ و به‌ خوێن  و به‌ گیان قوربانیمانداوه‌ كه‌چی به‌ ساخته‌كاری و تاوان و دزینی‌ ده‌نگه‌كان پاداشتمان ده‌درێته‌وه‌".
ده‌زگای شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌شڵێت "ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه‌پاڵ ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ده‌رئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و ئیدانه‌ی‌ دزینی‌ ده‌نگه‌كانی‌ لیستی‌ كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ین".
له‌ كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا له‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كراوه‌ له‌سه‌ر بێرێزی به‌ ده‌نگی ده‌نگده‌ران بێنه‌ سه‌ر خه‌ت و هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و ماف و ده‌نگه‌ راسته‌قینه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی بگه‌ڕێننه‌وه‌.

588 جار خوێندراوەتەوە
15/05/2018

بابەتی زیاتر