Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوو سبه‌ی له‌ هه‌رێم‌و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه‌

په‌یام

له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز دیارییكرا، هاوكات له‌ چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی ئیسلامی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان دیاریكراوه‌.

لیژنه‌ی‌ بینینی مانگ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: سبه‌ینێ (چوارشه‌ممه‌) ته‌واوكه‌ری مانگی شه‌عبانه‌ و ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، له‌ عێراق‌و قه‌ته‌ر‌و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌یش سبه‌ینێ ته‌واوكه‌ری‌ مانگی شه‌عبانه‌.
دیوانی وه‌قفی سوننی‌و كۆمه‌ڵگه‌ی‌ فیقهی عێراقیش ڕایانگه‌یاند: سبه‌ینێ (چوارشه‌ممه‌) ته‌واوكه‌ری‌ مانگی شه‌عبانه‌ و ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌.
وڵاتی قه‌ته‌ر‌و ئوردون‌و عومان‌و مالیزیا‌و به‌حره‌ینیش به‌ هه‌مان شێوه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی به‌ یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز دیارییكرد.

له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیهانیش، موسڵمانانی ئوستورالیا‌و كۆریای‌ باشوور و یابان‌و سه‌نگافوره‌ش ڕایانگه‌یاند: ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌.
له‌ سعودیه‌ش، كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن بڵاویانكرده‌وه‌ به‌هۆی هه‌ور و ناڕوونیی ئاسمانه‌وه‌ ئه‌سته‌مه‌ مانگ ببینرێت.


2050 جار خوێندراوەتەوە
15/05/2018

بابەتی زیاتر