Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تەندروستی هەولێر راگه‌یه‌ندراوێك له‌ باره‌ی ده‌نگۆی نه‌خۆشی ئیبۆلا بلاوده‌كاته‌وه‌

په‌یام

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر‌ لە راگەیەنراوێکدا دەنگۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا لە هەولێر رەتدەکاتەوە و دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە هیچ حاڵەتێکی ئەو نەخۆشییە بوونی نییە. 

لە راگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێردا هاتووە "دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌بوونی نه‌خۆشی ئیبۆلا له‌ چه‌ند په‌یج و ئه‌كاونتێک، به‌ڕێوه‌به‌را‌یه‌تی كاروباری پاراستنی تەندروستی هه‌ولێر و تیمه‌ پسپۆرییه‌كان ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و پشكنین ده‌كه‌ن ده‌ره‌نجام هیچ حاله‌تێكی نه‌خۆشی ئیبۆلا ده‌رنه‌چووه". 

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بۆ دڵنیابوون و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی پشکنینەکان، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان نموونه‌كانی خوێنی ره‌وانه‌ی تاقیگه‌ی ناوه‌ندی به‌غدا كردووە و دوای دووباره‌ پشكنینه‌وه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زارەتی ته‌ندروستی عێراقی فیدرال ئەمڕۆ دڵنیاكراونەتەوە كه‌ هیچ حاله‌تێكی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ نییه‌ و پشكنینەكان نێگەتیفە. 

لە راگەیەنراوەکەدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر‌ دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان كه‌ بڵابوونەوەی ئەو هەواڵە ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌ی بێ بنه‌مایه‌ و دروستكردنی دڵه‌ڕاوكێییه‌ و ئەم ده‌نگۆیه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌. 

لە کۆتاییدا ئیدانه‌ی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك کراوە كه‌ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌رچاوه‌ی زانستی و تاقیگه‌یی هه‌ڵبستێت به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆرە پڕوپاگه‌ندانه‌. 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، فاخیر کرمانجی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردبووەوە کە باسیان لە هەبوونی نەخۆشی ئێبۆلا دەکرد و رایگەیاندبوو کە کەسێک بە نەخۆشییەکی دەگمەن گیانی لەدەستداوە، بەڵام نەخۆشییەکە ئیبۆلا نییە. 

فاخیر کرمانجی لە لێدوانێکیدا رایگه‌یاند: "دوێنێ کەسێک بە نەخۆشییەکی دەگمەن گیانی لەدەستداوە و دوای پشکنین دەرکەوتووە کە نەخۆشییەکی دەگمەنە، بەڵام ئیبۆلا نییە". 

سەبارەت بەو نەخۆشییە دەگمەنەش، فاخیر کرمانجی وتی: "دوای تەواوبوونی ئەنجامی پشکنینەکان، جۆری نەخۆشییەکە رادەگەیەنیین، بەڵام هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە نەخۆشییەکە ئیبۆلا نییە". 

494 جار خوێندراوەتەوە
16/05/2018

بابەتی زیاتر