Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رێگری له‌ په‌یام ده‌كرێت زانیاری له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بگوازێته‌وه‌


په‌یام ـ 

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تیمێكی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بۆ روماڵی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت سه‌ردانی بنكه‌ی ئاشتی ده‌كات و له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ رێگری لێده‌كرێت. 

هاوكات به‌ بیانووی لێدوانی بۆ په‌یام، نوێنه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌و بنكه‌یه‌ رێگری لێده‌كرێت بۆ دووباره‌ چوونه‌ژووره‌وه‌ و چاودێریكردنی پرۆسه‌كه‌. 

گه‌رچی بڕیاربوو دوای تێپه‌ربوونی 48 كاتژمێر له‌ كۆتایی هاتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆمسیۆن ئه‌نجامه‌كان ڕابگه‌یه‌ندرێت، به‌لام دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر ده‌نگدانی تایبه‌تدا هێشتا پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌رده‌وامه‌. 

رێگری له‌ كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام له‌ كاتێكدایه‌ هاوڵاتیان و شه‌ش لایه‌نی نارازی گومانیان هه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی شه‌ممه‌ی رابردوو گۆرانكاری له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكی تایبه‌ت كراوه‌ له‌ رێگه‌ی دزینی ده‌نگه‌كانه‌وه‌. 

920 جار خوێندراوەتەوە
16/05/2018

بابەتی زیاتر