Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌عید كاكه‌یی: داوای لایه‌نه‌كان بۆ هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ره‌تكرایه‌وه‌


په‌یام

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌عید كاكه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران رایگه‌یاند داوای لایه‌نه‌ نارازییه‌كان بۆ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی له‌سه‌دا 25ـی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست ره‌تكراوه‌ته‌وه‌. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ هه‌ندێك لایه‌ن به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نین ده‌ستكاری پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بكرێت. 

هاوكات كاكه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی داوای لایه‌نه‌ نارازییه‌كان بۆ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان دووره‌ له‌ رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنه‌وه. 

ئه‌وه‌شی وت تاوه‌كو ئێستا كۆمسیۆن وه‌ڵامی سكاڵای شه‌ش لایه‌نه‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه‌

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوای كۆتایی هاتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هاوڵاتیان و شه‌ش لایه‌ن گومانیان هه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن گۆرانكاری له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكی تایبه‌ت كراوه‌ له‌ رێگه‌ی دزینی ده‌نگه‌كانه‌وه‌. 

1352 جار خوێندراوەتەوە
16/05/2018

بابەتی زیاتر