Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بێته‌ هۆی تێك چوونی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری


په‌یام

هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی هاوسه‌رگیری به‌ بێ كێشه‌و ناخۆشی تا سه‌ر به‌رده‌وام نابێ ، بۆیه‌ زۆر ئاساییه‌ هه‌ندێ جار ناكۆكی و ناخۆشیش ڕووبدات به‌ڵام نه‌بێته‌ هۆی تێكچون و لێك جیابونه‌وه‌.

ئه‌مانه‌ به‌شێكن له‌و هۆكارانه: 

پاره‌ و سامان : یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كان بۆ تێك چوونی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری به‌ تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كان له‌به‌ر كه‌می پاره‌و سامانه‌وه‌ بناڵێنن .
له‌به‌ر له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌ردوو لا ئیهانه‌و سه‌رزه‌نشی یه‌كتری ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی تر به‌ هه‌ڵه‌ داده‌نێ. باشترین چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تادا هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێك كه‌وتبون كه‌ پلانێكی باشیان هه‌بووبێ بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ كێشانه‌.

كار و پیشه‌ : زۆری كارو پێشه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دروست كردنی په‌ستان له‌ماڵه‌وه‌و قه‌له‌قی زیاتر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت.

كاری ماڵه‌وه‌ : زۆری ئیشی ماڵه‌وه‌ و كاری خاوێن كردنه‌وه‌ وچاودێری كردنی منداڵیش له‌ هه‌مان كاتدا ، ده‌بێته‌ هۆی بێزار كردنی ئافره‌ت و تێكچوونی حاڵه‌تی ده‌روونی ، بۆیه‌ له‌م كاته‌دا كاریگه‌ریش دروست ده‌كات له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوانیشیان.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌م كاته‌دا پێویسته‌ كاری ماڵه‌وه‌ له‌نێوان هاوسه‌ره‌كان دابه‌ش بكرێت و هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌ركی شتێكیان هه‌بی.

ئه‌نانیه‌ت : خۆ به‌گه‌وره‌ زانین و ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی بیر و ڕای كه‌سی به‌رامبه‌ر هۆكارێكی سه‌ره‌كی تێكچوونی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیریه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته‌ هه‌ردوولا پرس و ڕا به‌ یه‌كتری بكه‌ن و یارمه‌تی یه‌كتری بده‌ن.

به‌شداری كردنی خه‌ڵكانی دیكه‌ : یه‌كێكی تر له‌ هۆكاره‌كانی دروست بوونی كێشه‌و قه‌له‌قی زیاتر له‌ نێوان هاوسه‌ره‌كان بریتیه‌ له‌ به‌شداری كردنی كه‌سانی بێگانه‌ و خزمان له‌ په‌یوه‌ندی نێوانیان.

بۆیه‌ باشترین شت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كان نه‌هێڵن هیچ كه‌س له‌ خه‌ڵكی بێته‌ نێوانیان و به‌شداری له‌ ژیانی تایبه‌تیان بكات.

2255 جار خوێندراوەتەوە
16/05/2018

بابەتی زیاتر