Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هازارد مەرج بۆ مانەوەی لەگەڵ چێڵسی دادەنێت

په‌یام 

ئیدین هازاردی بەلجیکی مانەوەی لەگەڵ یانەی چێڵسی دووپاتدەکاتەوە بەڵام بەو مەرجەی کارگێری یانەکە گرێبەستی نوێ بۆ ریزەکانی ئەنجام بدات.

لە میانی لێدوانێکدا بۆ میدیاکان سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ یانەی چێڵسی هازارد وتی: بێ هیچ دوو دڵیەک لە یانەی چێڵسی دەمێنمەوە، بەڵام پێش نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم چەند جارێک بیرم لە هەڵبژاردنی دیکە کردۆتەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا هێرشبەرەکەی بلوز مەرجی بۆ مانەوەی لە یانەی لەندەنیەکە ئاشکرا کرد و وتی: پێش هەموو شتێک لە یانەی چێڵسی دڵخۆشم، بەڵام بەو مەرجەی یانەکە گرێبەست لەگەڵ یاریزانی نوێدا واژوو بکات، چونکە ئاواتی من بۆ وەرزی داهاتوو بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئینگلزییە.

لە کۆتایشدا هازارد ئەوەی ئاشکرا کرد یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا کۆتا یاری نابێت بە درێسی یانەی چێڵسیەوە، بەڵکو دواتر بەشداری مۆندیال دەکات و پاشانیش بۆ وەرزێکی نوێ بۆ یانەی چێڵسی دەگەرێتەوە.

345 جار خوێندراوەتەوە
16/05/2018

بابەتی زیاتر