Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی‌ دۆخی كه‌رتی غه‌ززه‌ كۆبوویه‌وه‌


په‌یام

ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی‌ دۆخی كه‌رتی غه‌ززه‌ی‌ فه‌ڵه‌ستین كۆبووه‌وه‌‌و جگه‌ له‌ ئه‌مریكاش، 14 وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ پرسه‌نامه‌یان ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری قوربانییانی ڕووداوه‌كانی غه‌ززه‌ كرد.

دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر هاووڵاتیانی غه‌ززه‌ له‌ یادی 70 ساڵه‌ی‌ نسكۆ و داگیركردنی فه‌ڵه‌ستین‌و هه‌روه‌ها دژ به‌ گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا بۆ قودس خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا، له‌ به‌رانبه‌ریشدا، هێزه‌كانی قه‌واره‌ی‌ جوله‌كه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ریان‌و به‌و هۆیه‌وه‌ 62 خۆپیشانده‌ر كوژران‌و 2770ی دیكه‌ش بریندار بوون.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسیشدا، هه‌ماهه‌نگكاری‌ نێونه‌ته‌وه‌یی تایبه‌ت به‌ پڕۆسه‌ی‌ ئاشتی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وتی: پێویسته‌ توندوتیژیی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ بووه‌ستێنرێت، ئه‌گینا دۆخه‌كه‌ ده‌ته‌قێته‌وه‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌، نوێنه‌ری‌ به‌ریتانیا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ مافی‌ قه‌واره‌ی‌ جوله‌كه‌ی زانی به‌رگری له‌ خۆی بكات، به‌ڵام داوای‌ له‌ حكومه‌تی‌ ئه‌و قه‌واره‌یه‌ كرد هێزی زیاد له‌ پێویست به‌كارنه‌هێنێت.

له‌ به‌رانبه‌ردا نوێنه‌ری‌ فه‌ڵه‌ستین داوای‌ دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕووداوه‌كانی غه‌ززه‌ كرد و سه‌رسوڕمانی خۆیشی له‌ به‌كه‌مزانینی ژیان‌و خوێنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌، نیشاندا.

283 جار خوێندراوەتەوە
16/05/2018

بابەتی زیاتر