Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌ره‌نسا هۆشداری له‌ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دات


په‌یام 

فه‌ره‌نسا ڕه‌خنه‌ی توند له‌ هه‌نگاوه‌ تاكلایه‌نه‌كانی ئه‌مریكا ده‌گرێت و هۆشداری له‌ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دات.

جان ئیڤس لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، له‌لیدوانێكدا ڕایگه‌یاند: كاره‌ تاكلایه‌نه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی له‌ ناوچه‌كه‌ لێده‌كرێت، به‌وپێیه‌ی ڕۆژ به‌ڕۆژ خۆپیشاندانه‌كانی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان وپێكدادانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئیسرائیلییه‌كان  ڕوله‌ هه‌ڵكشانه‌و، كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌60 فه‌ڵه‌ستینی به‌ ته‌نها له‌ یه‌ك رۆژدا كوژران. 

وتیشی: وڵاته‌كه‌ی پابه‌ند ده‌بێت به‌ ئاسایشی ئیسرائیل، به‌ڵام ئاسایشی ئیسرائیل نابێته‌ بیانو و پاساو بۆ ئه‌و توندوتیژییه‌ زۆره‌ی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات. 

هه‌ر له‌ درێژه‌ی وته‌كانیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، فه‌ره‌نسا به‌ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ ته‌ل ئه‌بیبه‌وه‌ بۆ قودس نارازییه‌، چونكه‌ له‌ هه‌ردوو بڕیاره‌كه‌دا ئه‌مه‌ریكا به‌ تاك لایه‌نه‌ بڕیاری داوه‌و، ڕای هاوپه‌یمانه‌كانی وه‌رنه‌گرتووه‌.

774 جار خوێندراوەتەوە
16/05/2018

بابەتی زیاتر