Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ساری بۆ وەرزێکی دیکەش لە ناپۆلی دەمێنێتەوە

په‌یام

دی لاورێنتسی سەرۆکی یانەی ناپۆلی نزیکە لەوەی لەگەڵ راهێنەری یانەکەی ماوریزیۆ ساری بگاتە ڕێکەوتنی کۆتایی و بۆ وەرزێکی دیکە گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە.

سەرچاوەکانی ئیتاڵیا لەسەر هەموویانەوە تۆڕی سکای سپۆرت ئەوەی ئاشکرا کرد، سەرۆکی ناپۆلی و ساری راهێنەر بۆ دووەم جار کۆبوونەتەوە و نزیکن لەوەی بگەنە رێککەوتنی کۆتایی، لەبەرنبەر هێشتنەی راهێنەرەکەیدا سەرۆکی یانە شین پۆشەکەی ئیتاڵیا ئامادە مووچەی سالانەکەی بۆ ٣.٨ ملیۆن یۆرۆ بەرزبکاتەوە، لەلای خۆشیەوە ساری راهێنەر بەمە رازی بووە و پێشبینی دەکرێت بەم نزیکانە واژوو لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی بکات.

جێی ئاماژەیە مانگی رابردوو کۆبوونەوەی ساری راهێنەر و دیلاورێنتسی سەرۆکی یانەکە بەبێ ئەنجام کۆتایی هات و دەنگۆی رۆیشتنی راهێنەرەکە بۆ خولی ئینگلیزی و وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەی چێڵسی لەندەن ئێستاشی لەگەڵدا بێت لە ئارادایە.

361 جار خوێندراوەتەوە
16/05/2018

بابەتی زیاتر