Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دهۆك.. ده‌زگای‌ خێرخوازیی‌ به‌خشین هاوكاریی‌ به‌سه‌ر 100 خێزان دابه‌ش كرد


په‌یام 

له‌گه‌ڵ هاتنی‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆز، نووسینگه‌ی‌ دهۆكی‌ ده‌زگای‌ خێرخوازیی‌ به‌خشین، هاوكاریی‌ به‌سه‌ر 100 خێزانی‌ كه‌مده‌رامه‌ت دابه‌ش كرد.

هاوكارییه‌كه‌ بریتی‌ بوو له‌ سه‌به‌ته‌ی‌ خۆراك، كه‌ چه‌ندین جۆر خۆراكی‌ تێدابوو.

ئه‌و خێزانانه‌ش سوپاسی‌ ده‌زگای‌ خێرخوازیی‌ به‌خشینیان كرد كه‌ له‌م كاته‌ پێویسته‌دا به‌ده‌میانه‌وه‌ هاتووه‌. داوایان له‌ خێرخوازانیش كرد هاوكاری‌ ده‌زگاكه‌ بن بۆ ئه‌وه‌ی‌ زۆرترین هاوكاری‌ به‌ ده‌ستی‌ نه‌داران بگات.

ده‌زگای‌ خێرخوازیی‌ به‌خشین وه‌كو پیشه‌ی‌ ساڵانه‌ی‌، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ مانگی‌ پیرۆزی‌ ڕه‌مه‌زان له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ستی‌ به‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ به‌رفراوانی‌ دابه‌شكردنی‌ هاوكاری‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكانی‌ كه‌مده‌رامتدا كردووه‌ و، به‌ پشتیوانیی‌ خێرخوازان پرۆژه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

296 جار خوێندراوەتەوە
16/05/2018

بابەتی زیاتر