Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر كۆنه‌بوونه‌وه‌ی‌ تره‌مپ‌و كیم جون ئون هه‌یه‌


سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا گومان ده‌خاته‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكوور ئه‌نجامی‌ بدات. تره‌مپ ڕایگه‌یاند: قسه‌كانی‌ كیم جۆن ئون له‌باره‌ی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، داهاتووی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا، به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری ئازه‌ربایجان له‌ كۆشكی سپی، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور له‌ 12ی حوزه‌یرانی‌ داهاتوو، ڕایگه‌یاند "تاوه‌كو ئێستا هیچ شتێكیان نه‌بیستووه‌ كه‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ ئه‌نجامدانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ پاشگه‌زبووبێته‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ئایا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور كۆده‌بێته‌وه‌، سه‌رۆكی ئه‌مریكا گومانی‌ دروست كرد و وتی "با جارێ بزانن چی ڕوو ده‌دات".

دۆناڵد تره‌مپ هۆشداریی‌ دایه‌ كیم جۆن ئون له‌باره‌ی‌ ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی‌ مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی كۆریای باشوور و ئه‌مریكا و، ئه‌گه‌ری‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوانیان دابووی‌ و، ڕایگه‌یاند "ئه‌و مامه‌ڵانه‌ داهاتووی كۆریای‌ باكوور ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌".

له‌ ڕۆژانی‌ ڕابردوودا كۆریای باكوور "مانۆڕی سه‌ربازیی هاوبه‌شی ئه‌مریكا و كۆریای باشووری‌ به‌ گێره‌شێوێنی وه‌سف كرد و، هۆشداری ئه‌وه‌شی دابوو كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌ی تره‌مپ و كیم جۆن ئون هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌".


717 جار خوێندراوەتەوە
17/05/2018

بابەتی زیاتر