Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ ئه‌وروپا: ئه‌وروپا له‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ تره‌مپ نیگه‌رانه‌


سه‌رۆكی كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند: یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری سیاسه‌ته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات و پێویسته‌ هه‌مووان هاوهه‌ڵوێست بن دژ به‌ بڕیاره‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ ئه‌مریكا.

دۆناڵد توسك، سه‌رۆكی كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی 28 وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتییه‌كه‌، ڕه‌خنه‌ی له‌ حكوومه‌تی ئه‌مریكا گرت وتی "ئه‌گه‌ر بێتو سه‌یرێكی دوایین بڕیاره‌كانی دۆناڵد تره‌مپ بكه‌ن، ئه‌وه‌یان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ دۆستێكی وایان هه‌بێت دوژمنیان ناوێ‌".
ناوبراو تیشكی خسته‌ سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری سیاسه‌ته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات و ڕایگه‌یاند "پێویسته‌ هه‌موویان هاوهه‌ڵوێست بن دژ به‌و بڕیارانه‌ی دوایی ئه‌مریكا".
توسك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ندامن له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا چاو به‌ سیاسه‌تی بازرگانیكردندا ده‌خشێننه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئێران. 
وتیشی "پێوسته‌ دڵنیابنه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ راستگۆیی بیبه‌نه‌ سه‌ر".

313 جار خوێندراوەتەوە
17/05/2018

بابەتی زیاتر