Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

81 په‌رله‌مانتار داوای‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ساخته‌كارییه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن



په‌یام:

81 په‌رله‌ماتناری‌ عێراق داوای كۆبوونه‌وه‌ی‌ به‌ په‌له‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن له‌باره‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ ساخته‌كاری‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ 12ی‌ ئایار.

به‌پێی‌ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی‌ ده‌ست په‌یام كه‌وتووه‌، ئه‌مڕۆ 81 ئه‌ندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق واژوویان بۆ سازدانی‌ دانیشتنێكی‌ به‌ په‌له‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ له‌باره‌ی‌ ساخته‌كاریی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ كۆكردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ له‌ یاداشتێكدا كه‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیان كردووه‌، ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ "بۆ ئه‌وه‌ی وڵات نه‌كه‌وێته‌ دۆخێكی ناهه‌موار به‌هۆی ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ كاره‌ساتباره‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ به‌هۆی‌ ساخته‌كاری و به‌لاڕێدابردنی ڕاستییه‌كان و به‌شدارینه‌كردنی گه‌لی عێراق له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌، ڕه‌زامه‌ندی بفه‌رموون له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنێكی به‌په‌له‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ داوایان كردووه‌ "بۆ ڕزگاركردنی عێراق له‌و دۆخه‌ی‌ تێیكه‌وتووه‌، په‌رله‌مان پرسی‌ ساخته‌كاری‌ له‌ هه‌ڵبژاردن تاوتوێ بكات و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ بدات".

داواكاریی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی‌ لایه‌نه‌ كوردستانی‌ و عێراقییه‌كاندایه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ساخته‌كاری و دزینی ده‌نگی هاووڵاتیان له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌م جاره‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقدا.

205 جار خوێندراوەتەوە
17/05/2018

بابەتی زیاتر