Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شه‌ش لایه‌نی‌ سیاسی‌ له‌ سنووری‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ كۆبوونه‌وه‌




په‌یام:

شه‌ش لایه‌نی‌ سیاسی‌ له‌ سنووری‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ كۆبوونه‌وه‌ و، جارێكی‌ دیكه‌ جه‌ختیان له‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 12ی‌ ئایار كرده‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ (كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و، بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و، هاوپه‌یمانیی‌ دیموكراسی‌ و، بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ و، سۆسیالیست دیموكرات و، حیزبی شیوعی‌) گه‌ له‌ باره‌گای‌ حیزبی شیوعی له‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێوه‌چوو، جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ "به‌ پیلانێكی‌ ساخته‌كاریی‌ به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراو، ده‌نگێكی‌ زۆریان له‌ لایه‌ن حیزبه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ دزراوه‌".

شه‌شٍ حیزبه‌كه‌ دووپاتیان كرده‌وه‌ "به‌ هیچ جۆرێك له‌ ده‌نگی‌ ده‌نگده‌رانیان خۆش نابن و، هه‌موو ڕێكارێكی‌ یاسایی و مه‌ده‌نی‌ ده‌گرنه‌ به‌ر".
بڕیاره‌ له‌ ڕۆژانی‌ داهاتووشدا درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان بده‌ن و، نوێنه‌ری‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامیش له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ داهاتوودا به‌شدار بێت...


486 جار خوێندراوەتەوە
17/05/2018

بابەتی زیاتر