Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پێش هه‌ڵبژاردن؛ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆمیسیۆنی‌ له‌ خراپی‌ ئامێری‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان ئاگاداركردبوه‌وه‌


بەپێی نوسراوێكی فەرمی كە واژووی سەرۆكی تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پاڵپشتی هەڵبژادن لە عێراقی لەسەرەو لە بەرواری 30ی نیسانی ئەمساڵ دەكراوە، نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشدارییان داوەتە ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق كە سیستم و پرۆگرامی كۆمپانیای (میرو)ی كۆری دروستكەری ئامێری جیاكردنەوە و ئەژماری ئەلیكترۆنی جێگای متمانە نین و ناكرێت بۆ جیاكردنەوە دەنگەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران پشتی پێ ببەسترێت.

تیمەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان كە لە نزیكەوە لەگەڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق كاریان كردوە، لەو نوسراوەدا ئاماژەیان بەوەداوە، كۆمپانیای (میرو) ئامادەنەبوو زانیاری تەواو لەسەر سیستەمی جیاكردنەوە و ئەژمار و هەڵگرتنی زانیاریەكانی پەڕاوی دەنگدان بداتە تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان و تەنانەت ئامادەنەبوو گفتوگۆش لەسەر ئەو بابەتەلەگەڵ تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان بكات بۆیە مەترسی جددییان هەیە لەسەر ئەو ئامێرە كە كارەسات بۆ دیموكراسیەت لە عێراق دروست دەكات.

تیمەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نوسراوەكەیدا، مەترسی خۆیانی خستۆتەڕوو بۆ كۆمسیۆن كە پێویستە شارەزایانی خۆیان كارەكانی هەڵبژاردن بگرنە دەست و لەو كۆمپانیا كۆریەی وەربگرنەوە، نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەرجەم وردەكاری سیستەمە بەشداری پێبكەن بۆ ئەوەی پاكی و بێگەردی پرۆسەكە لەكەدەار نەبێت.

نەتەوە یەكگرتووەكان لەو نوسراوەیدا داوای بەپەلەی كردوە كە كۆمسیۆن كارەكانی هەڵبژاردن لەو كۆمپانیایە كۆریە وەربگرێتەوە و بە رێنمایی و سیستەمی تایبەتی خۆی كارەكانی هەڵبژاردن بەڕێوەببات و پێویستە وردەكاری تەواو بە تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان بدرێت لەسەر پرۆگرام و سیستەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

809 جار خوێندراوەتەوە
17/05/2018

بابەتی زیاتر