Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی ده‌نگه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌


په‌یام

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق داوای له‌ په‌رله‌مانی عێراق كردووه‌ دانیشتنی ئاسایی له‌سه‌ر خروقاته‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌ ببات و په‌رله‌مانیش بریاریداوه‌ رۆژی شه‌ممه‌ كۆ ببێته‌وه‌.

نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كات به‌سكاڵا و داواكاری لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ بچێت.

یانكۆبیش نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق داوای له‌ كۆمسیۆن كردووه‌ به‌ شێكی ده‌نگه‌كانیش به‌ ده‌ست هه‌ژمار بكه‌ن. 

هاوكات په‌رله‌مانی عێراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی دانیشتنێكی ئاسایی له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌  رۆژی شه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌ ببات. 

پێویستە هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ پاراستنی ئاشتی و پابه‌ندبوون به‌ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ له ڕێگه‌ی شێوازه‌ یاساییه‌وە سکاڵاکانیان ئەنجامبدەن.

ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ 12ـی ئایار ناره‌زایه‌تی به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ كورد و عه‌ره‌به‌كانیشی لێكه‌وته‌وه‌ به‌وه‌ی گۆڕانكاری و ساخته‌ له‌ ده‌نگه‌كاندا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند لایه‌نێكی دیاریكراو كراوه‌. 

308 جار خوێندراوەتەوە
17/05/2018

بابەتی زیاتر