Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی‌ دۆسیه‌ی پێشێلكاریی كۆمسیۆنی ئاراسته‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ كردووه‌


په‌یام

نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاشكرای‌ كرد: كۆمسیۆن له‌ گرێبه‌ستی پشكنینی ئامێره‌كانی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان پێشێلكاریی‌ ئه‌نجام داوه‌ ه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ دۆسیه‌كه‌ی‌ ئاراسته‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ كردووه‌.

سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند "به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، حه‌یده‌ر عه‌بادی نووسراوێكی له‌ باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كردبوو".

وته‌بێژی‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وتی‌ "ئه‌و پێشێلكارییانه‌ په‌یوه‌ستن به‌وه‌ی كۆمسیۆن گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی پشكنینی ئامێره‌كانی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی واژوو كردبوو، كه‌ ده‌بوایه‌ ئه‌وه‌  پێشتر له‌سه‌ر داوا و مه‌رجه‌كانی كۆمسیۆن بكرابایه‌".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ فه‌ره‌ح سه‌راج، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، به‌ سۆمه‌رییه‌ نیوزی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ "ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی‌ ده‌نگدان كه‌ ملیۆنان دۆلاریان پێدراوه‌، له‌ پێناو پاكیی هه‌ڵبژاردن و زوو ده‌رخستنی‌ ئه‌نجامه‌كان بووه‌، به‌ڵام ئامانجه‌كانیان نه‌پێكاوه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ پشتڕاستی‌ ئه‌وه‌ی‌ كرده‌وه‌ "ئه‌و ئامێرانه‌ ده‌نگه‌كانیان به‌ دروستی‌ ئه‌ژمار نه‌كردووه‌ و، ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ ئامێره‌كه‌ خستوویه‌ ڕوو، هه‌مان ئه‌نجامی ڕاسته‌قینه‌ی ناو سندووقه‌كان نه‌بووه‌".

549 جار خوێندراوەتەوە
17/05/2018

بابەتی زیاتر