Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارێزگاری سلێمانی نامه‌یه‌كی خێرا ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كات


په‌یام 

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی نامه‌یه‌كی خێرا ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌مته‌رخه‌میی هه‌ندێك له‌ كه‌سانی ناو كۆمسیۆن و ئۆفیسه‌كانی كۆمسیۆن له‌هه‌ندێك شوێن، دۆخێكی مه‌ترسیداریی نه‌خوازراویان هێناوه‌ته‌كایه‌وه‌.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: ئێمه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی، بێلایه‌نانه‌و یاساییانه‌و ئیدارییانه‌و به‌رپرسانه‌و ده‌وڵه‌تییانه‌، چاوه‌ڕوانی به‌ڵێن و لێدوانه‌ ڕه‌سمییه‌كانتان بووین ده‌رهه‌ق به‌و هه‌موو گومان و كه‌مته‌رخه‌میی و ساخته‌كارییانه‌ی له‌ ئه‌نجامی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی 12/5/2018كرابوون، به‌ڵام به‌نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه‌ سوربوونی خۆتان له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌به‌راییه‌كان و گوێنه‌دان به‌ نووسراوه‌ ڕه‌سمیی و تانه‌و سكاڵاكان دووپاتكرده‌وه‌، له‌ بری ڕه‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌كان، پانتایی گومانه‌كانتان زیاتركرد.

وێنه‌یه‌ك له‌ نامه‌كه‌:

نامه‌یه‌كی خێرا بۆ؛

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق

به‌ناوی خودای مه‌زنی میهره‌بان

- هاووڵاتیانی كوردستان و عێراق..

- نوێنه‌رایه‌تیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا..

- ڕێكخراوه‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان..

- سه‌رجه‌م باڵیۆزخانه‌و كونسڵخانه‌كانی وڵاتان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا..

ئێمه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی، بێلایه‌نانه‌و یاساییانه‌و ئیدارییانه‌و به‌رپرسانه‌و ده‌وڵه‌تییانه‌، چاوه‌ڕوانی به‌ڵێن و لێدوانه‌ ڕه‌سمییه‌كانتان بووین ده‌رهه‌ق به‌و هه‌موو گومان و كه‌مته‌رخه‌میی و ساخته‌كارییانه‌ی له‌ ئه‌نجامی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی 12/5/2018كرابوون، به‌ڵام به‌نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه‌ سوربوونی خۆتان له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌به‌راییه‌كان و گوێنه‌دان به‌ نووسراوه‌ ڕه‌سمیی و تانه‌و سكاڵاكان دووپاتكرده‌وه‌، له‌ بری ڕه‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌كان، پانتایی گومانه‌كانتان زیاتركرد.

له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ڕونیی و ڕاشكاویی پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین، كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌ركی یاسایی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ ئه‌ستۆی ئێوه‌دا بێت، ئه‌وا ئه‌ركی پاراستنی هاووڵاتیان و ئاسایش و ئارامیی و ژیان و شكۆو ماف و ده‌نگ و زه‌مینه‌ی به‌شداریكردنیان له‌ ئه‌ستۆی ئێمه‌دایه‌، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ كه‌مته‌رخه‌میی و خه‌مساردیی و بێباكیی هه‌ندێك له‌ كه‌سانی ناو كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق و ئۆفیسه‌كانی كۆمسیۆن له‌هه‌ندێك شوێن، دۆخێكی مه‌ترسیداریی نه‌خوازراویان هێناوه‌ته‌كایه‌وه‌.

بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌مانه‌؛ داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی خێراو ڕوون و یاساییانه‌ له‌ ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و له‌ ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ین و داوا ده‌كه‌ین سكاڵای لایه‌نه‌كان به‌هێند وه‌ربگیرێن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ مانایه‌ك بۆ ده‌نگی ڕه‌وای خه‌ڵك و بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و بۆ سیستمی دیموكراسیی و بۆ سه‌روه‌ریی یاسا نامێنێته‌وه‌و ئه‌م ناوچه‌یه‌ ڕوبه‌ڕوی قه‌یرانگه‌لێكی سه‌خت و دژوارو ئاڵۆزتر ده‌بێته‌وه‌، متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ دامه‌زراوه‌ ده‌ستوریی و ده‌وڵه‌تییه‌كان نامێنێت، زه‌مینه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌هێنێته‌كایه‌وه‌.

گۆڕینی ده‌نگی ڕه‌وای خه‌ڵك و قه‌باره‌ی قه‌واره‌كان و نوێنه‌رایه‌تیی كاندیداكان، گۆڕینی شادیی هاووڵاتیان به‌شین، سه‌ركه‌وتن به‌ كه‌وتن، ئاشتیی به‌ شه‌ڕ، ڕاستیی به‌ ساخته‌، تاوانگه‌لێكی گه‌وره‌ن، ڕێ بۆ دوباره‌بونه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی په‌لاماردانه‌ ناڕه‌واكان بۆ سه‌ر باره‌گای سه‌ره‌كیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كانی تر، خۆشده‌كه‌ن.

بۆیه‌ پێویسته‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق؛ به‌خێرایی كۆتایی به‌ گه‌مه‌ی ده‌نگه‌كان بهێنێت، یان به‌ده‌ست ئه‌ژماریانبكاته‌وه‌، یان كۆپیی وێنه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران بداته‌ قه‌واره‌ به‌شداربووه‌كان.

هه‌ر لێكه‌وته‌یه‌كی خراپ و نه‌خوازراو له‌م پرۆسه‌یه‌ بكه‌وێته‌وه‌، به‌ر له‌هه‌ر لایه‌نێكی گلاو له‌م لادانانه‌، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌رپرسیاره‌.

له‌گه‌ڵ ڕێزدا..

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر

پارێزگاری سلێمانی

831 جار خوێندراوەتەوە
17/05/2018

بابەتی زیاتر