Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەشێک لەلایەنەکانی ناڕازی لەگەڵ یوئێن کۆبوونەوە


په‌یام 

هەریەک لە کۆمەڵی ئیسلامیی، بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامیی له‌ ئۆفیسی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکانیان لە شاری هەولێر كۆبونه‌وه‌ و نیگه‌رانییه‌كانیان له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گه‌یاند. 

هاوكات له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جگە لە بەرپرسانی یوئێن هەریەکه‌ لە نوێنەری پارتی و یەکێتی ئامادەی بوون و دواتریش ئەندامانی شاندەکە لێدوانی رۆژنامەوانییان بۆ دەزگاکانی راگەیاندن دا.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییه‌كه‌دا ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامیی، سەلیم کۆیی رایگه‌یاند: "دوای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، لەسەر ئاستی عێڕاق نیگەرانییەکان زۆربوون و ئەمەش نەتەوە یەکگرتووەکانی تووشی نیگەرانی کردووە، هەر بۆیەش یان کۆبیش داوا دەکات کە نیگەرانییەکانی لایەنە سیاسییەکان بە هەند وەربگیرێت و دەرەنجامی حکوومەتی داهاتووی عێراق بۆی هەیە سەقامگیر نەبێت و رەنگە شتی دیکە رووبدات، دەبێت نەتەوە یەکگرتووەکان و حکوومەتی عێراقیش بێنە سەر خەت".

وتیشی:"ناڕەزایەتییەکەمان گەیاندووەتە دەست نەتەوەیەکگرتووەکان و دیارە بۆخۆشیان ئەو باوەڕەیان بۆ دروستبووە کە بابەتەکە جیدییە و پێشتریش نەتەوەیەکگرتووەکان کۆمسیۆنی ئاگادارکردووەتەوە کە ئەم هەڵبژاردنە ئەلیکترۆنییە زەمانەتی نیە بەڵام گوێیان لێ نەگیراوە". 

هاوكات نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هیمداد شێخ حەمەد ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "ئەمە هەوڵێکە نەتەوە یەکگرتووەکان دەیدات بۆ ئەوەی ئەو نیگەرانییەی ئێمە کە ناهەقییەکی زۆرکراوە بەرامبەر ئێمە و لەمبارەیەوە فشارێکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی کۆمیسیۆن وەڵامی سکاڵاکانی ئێمە بداتەوە، لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەن و، بۆچوونی ئێمە ئەوەیە کە هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە نەک دەنگەکان بەدەست بژمێردرێن".

رۆژی ١٢ی ئایار پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو کە ئەنجامەکەی بەشێکی زۆری لایەنە سیاسییەکانی نیگەران کرد و بە ئەنجامەکەی رازی نەبوون چونکە پێیان وایە کە ساختەکاری لە پڕۆسەکە کراوە و دەنگییان وەک خۆی نەهێناوە و لە ئێستاشدا چاوەڕێی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن بۆ پەسەندکردنی داواکارییەکەیان سەبارەت بە دووبارە ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران.

620 جار خوێندراوەتەوە
17/05/2018

بابەتی زیاتر