Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی به‌لجیكا منداڵێكی په‌نابه‌ری خه‌ڵكی رانیه‌ی كوشت


په‌یام

پۆلیسی به‌لجیكا ته‌قه‌ی‌ له‌ خێزانێكی په‌نابه‌ری‌ كورد كردووه‌ و منداڵێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵانی خێزانه‌كه‌ له‌و ڕووداوه‌دا كوژراوه‌.

شه‌وی‌ ڕابردوو خێزانێكی كوردی‌ خه‌ڵكی‌ ڕانیه‌، له‌ وڵاتی‌ فه‌ره‌نساوه‌ به‌ شاحینه‌یه‌ك چوونه‌ته‌ له‌ به‌لجیكا و پاش دابه‌زینیان له‌و وڵاته‌ له‌لاپه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێ‌ كراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند "ئه‌و خێزانه‌ به‌ هه‌ڵه‌ سواری‌ شاحینه‌یه‌ك بوون كه‌ ڕووی‌ له‌ به‌لجیكا كردووه‌، به‌ڵام خۆیان مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌ بووه‌ ڕوو له‌ وڵاتی‌ به‌ریتانیا بكه‌ن".

ئه‌و خێزانه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ ڕانیه‌ كه‌ له‌ ژن و پیاوێك و منداڵێكی‌ سێ‌ ساڵان پێكهاتبوون، له‌و ڕووداوه‌دا منداڵه‌كه‌یان كوژرا و، خۆیشیان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون.

دوای‌ ئه‌و ڕووداوه‌ش به‌شێك له‌ كوردانی په‌نابه‌ر له‌ فه‌ره‌نسا خۆپیشاندانێكی‌ ناڕه‌زاییان ئه‌نجام دا و، ئیدانه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌لجیكایان كرد.

8042 جار خوێندراوەتەوە
17/05/2018

بابەتی زیاتر