Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ینێ‌ لووتكه‌ی نائاسایی ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی له‌ توركیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت


په‌یام

سبه‌ینێ‌ لووتكه‌ی نائاسایی ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی له‌ توركیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیاش ڕایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ داكۆكیكردنه‌ له‌ دۆزی قودس و فه‌ڵه‌ستین.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ‌ لووتكه‌ی ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی به‌ به‌شداریی‌ سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ وڵاتانی‌ ئه‌ندام له‌ ڕێكخراوه‌كه‌، له‌ ئیستانبووڵ ببه‌سترێت.

ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، ڕایگه‌یاند "پێشێلكاریی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌مریكا و، كاركردن به‌ بڕیاری گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌ ته‌ل ئه‌بیبه‌وه‌ بۆ قودس و، كوشتنی ئه‌و فه‌ڵه‌ستینییه‌ بێتاوانانه‌ی له‌ غه‌ززه‌ خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌یان ئه‌نجام ده‌دا، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێ‌ ده‌كرێن".

كاڵن وتیشی‌ "له‌ لووتكه‌كه‌دا تیشك ده‌خرێته‌ سه‌ر هه‌نگاو و هه‌ڵوێسته‌كانی‌ وڵاتانی ئیسلامی بۆ داكۆكیكردن له‌ دۆزی قودس و فه‌ڵه‌ستین و، هه‌مامه‌نگی و پشتیوانی له‌گه‌ڵ گه‌ل و ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ن".

وته‌بێژی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆماری‌ توركیا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "دۆزی فه‌ڵه‌ستین و داگیركاریی ئیسرائیل، ته‌نها په‌یوه‌ندیی به‌ وڵاتانی موسڵمانه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو دۆزی هاوبه‌شی هه‌موو كه‌سێكه‌ كه‌ باوه‌ڕی به‌ یاسا و دادپه‌روه‌ری هه‌بێت".

195 جار خوێندراوەتەوە
17/05/2018

بابەتی زیاتر