Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ساخته‌كاری یه‌كێتی له‌ هه‌لبژاردنه‌كاندا به‌ جۆرێكه‌ كاندیده‌كانی خۆی داوای ده‌نگه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه


په‌یام

چوارده‌ كاندیدی یه‌كێتی له‌ یادداشتێكدا كه‌ ئاراسته‌ی‌ حیزبه‌كه‌یان كردووه‌، ڕایده‌گه‌یه‌نن: ئه‌و ده‌نگانه‌ی‌ پێیان گه‌یشتووه‌ ده‌نگی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ ئه‌وان نییه‌ و، داوای‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستیی‌ ڕێژه‌یه‌ك له‌ ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن.

له‌و یادداشتنامه‌یه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست په‌یام كه‌وتووه‌ و، واژووی‌ 14 كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی‌ له‌سه‌ره‌، تێیدا هاتووه‌ "پاش ڕاگه‌یاندنی‌ ئه‌نجامی‌ به‌رایی‌، گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ ده‌نگی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ ئه‌وان نییه‌".

ئه‌و كاندیدانه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ "ئه‌و داتایانه‌ی له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدانه‌وه‌ پێیان گه‌یشتووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمیسیۆن جیاوازی زۆره‌".

ئه‌و كاندیدانه‌ ده‌ڵێن "گومانیان هه‌یه‌ له‌ ده‌نگی ده‌نگده‌ر و ئه‌نجامه‌كان" و، داوا له‌ حیزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن "ژماره‌ی ڕاستی ده‌نگه‌كانیان پێ بدرێت و، چه‌ند سندووقێكی ده‌نگدان له‌ شار و شارۆچكه‌كان بكرێنه‌وه‌، تا به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌نجامه‌ نافه‌رمییانه‌ی كه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌".

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ په‌یام حیزبه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ كوده‌تا ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌دا خیانه‌تیان له‌ به‌شێك له‌ كاندیده‌كانی‌ خۆیشیان كردووه‌ و، هه‌ندێك له‌ كاندیده‌كان له‌ كۆمسیۆن سكاڵایان له‌سه‌ر ساخته‌كاریی‌ حیزبه‌كه‌ی‌ خۆیان تۆمار كردووه‌.

وێنه‌یه‌ك له‌ داواكاری 14 كاندیده‌كه‌: 


1293 جار خوێندراوەتەوە
17/05/2018

بابەتی زیاتر