Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا پابەند دەبن بە رێککەوتنی ئەتۆمی


په‌یام

وێڕای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنەکە، بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا جەختیان لەسەر پابەندبوونی وڵاتەکانیان بە رێککەوتنی ئەتومی لەگەڵ ئێراندا کردەوە جەختشیان لەسەر گرنگی پابەندبوونی ئێران بە ناوەڕۆکی ریککەوتنەکە کردووەتەوە.

لە پەراوێزی لووتکەی یەکێتیی ئەورووپا و رۆژئاوای باڵقان کە لە سۆفیا پایتەختی بولگاریا بەڕێوەچوو، هەر یەك لە سەرکۆەزیرانی بەریتانیا، تیرێزا مای و راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ و سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن کۆبوونەوە.

بەپێی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی وەزیرانی بەریتانیا لەمیانی کۆبوونەوەکەدا هەرسێ وڵات جەختیان لە پابەندبوونیان بە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا کردووەتەوە.

بەپێی بەیاننامەکە "مای و مێركڵ و ماکرۆن جەختیان لەسەر بەردەوامی پابەندبوونی ئێران بە رێککەوتنەکە کردووەتەوە و هاوکات نیگەرانی خۆیان نیشانداوە لەبارەی بەرنامەی مووشەکی بالیستی و چالاکییە هەرێمییەکانی لە بەروونی کاریگەری کردووە لەسەر سەقامگیری وڵاتانی دراوسێی".

جێی ئاماژەیە مای بەجیا لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەورووپا، دۆناڵد تۆسک و سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، جان کڵود یونکەر کۆبووەوە و لەمیانیدا تاوتوێی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا کراوە.

رۆژی 9ی ئەم مانگە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک راگەیاند.

324 جار خوێندراوەتەوە
18/05/2018

بابەتی زیاتر