Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی كۆریای باكور ده‌ترسێت وه‌كو موعه‌مه‌ر قه‌زافی به‌سه‌ر بێت


په‌یام 

كۆریای باكور رایگه‌یاند دڵخۆش نییه‌ به‌ لیدوانه‌ خه‌مسارده‌كانی  ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریكا و دۆناڵد تره‌مپیش جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ ئه‌زموونی لیبیا و كۆرییای باكوور دوو شتی دوور له‌ یه‌كه‌. 

پێشتر جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌ست هه‌ڵگرتنی لیبیای له‌ چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ نموونه‌ هێنابووه‌وه‌ له‌ دانیشتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆریای باكوردا و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی و توڕه‌یی كۆریای باكوری لێكه‌وته‌وه‌ تا ئه‌و راده‌یه‌ی هه‌ره‌شه‌ی كشانه‌وه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ له‌گه‌ڵ تره‌مپ ده‌كات. 

هاوكات دۆناڵد تره‌مپ به‌رهه‌ڵستی ئه‌و نمونه‌یه‌ی بۆڵتن ده‌بێته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت لیبیا و كۆریای باكور دوو شتی جیاوازن. 

له‌ ساڵی 2003 حكومه‌تی لیبیا رازیبوو به‌ ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كی و دوای چه‌ند ساڵێكیش له‌لایه‌ن شۆڕشگێڕانه‌وه‌ رووخێنرا و موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكیش كوژرا. 

به‌ڵام تره‌مپ باس له‌وه‌ده‌كات ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆ كۆریای باكوریان هه‌یه‌ زیاتر وڵاته‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و زیاتر وه‌كو كۆریای باشور پێشده‌كه‌وێت نه‌وه‌كو وه‌كو لیبیای به‌سه‌ر بێت. 

تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوو كۆریای باكور ده‌بێته‌ وڵاتێكی پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێن وه‌كو كۆریای باشوور، چونكه‌ خه‌ڵه‌كه‌ی كه‌سانی باش و ئیشكه‌رن. 

ئه‌وه‌ی كیم جۆنگ ئونی تووڕه‌كردووه‌ و دوودڵه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ له‌ 12ـی مانگی داهاتوو ترسی گۆڕانی چاره‌نوسی ولاته‌كه‌یه‌تی كه‌ وه‌كو لیبیای به‌سه‌ر بێت دوای ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌ڵده‌گرێت. 

2264 جار خوێندراوەتەوە
18/05/2018

بابەتی زیاتر