Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هۆكار و چاره‌سه‌ری توڕه‌بوونی زیاد له‌ پێویست


په‌یام 

توڕه‌بوونی زیاد له‌ پێویست یه‌كێكه له‌ نه‌خۆشیه‌كان و كێشه‌ ده‌روونیه‌كان كه‌ زۆرێك له‌ خه‌ڵكی گله‌یی ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆنتڕۆلی خۆیان بكه‌ن، وه‌ زۆرجاریش توشی شه‌ڕو ناخۆشیش ده‌بنه‌وه‌ به‌هۆیه‌وه‌.

به‌شێك له‌و هۆكارانه‌ی مرۆڤێكی توڕه‌ دروست ده‌كه‌ن: 

كاتێ باوك یان دایك به‌ شێوه‌یه‌كی توڕه‌ مامه‌له‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی ده‌كات، به‌ هه‌مان شیوه‌ منداڵیش له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ ڕادێ و به‌رده‌وام ده‌بێ له‌ سه‌ر ئه‌م ڕه‌فتاره‌.

جیاوازی و بیروبۆچونی جیاواز له‌ نێوان هاوسه‌ره‌كان له‌به‌رامبه‌ر منداڵان.

كه‌می ده‌ربرینی خۆشه‌ویستی بۆ كه‌سێك كه‌ ده‌ناڵێنێ به‌ توڕه‌یی. ‌

خراپی خواردن و تێكچوونی هۆڕۆمۆنی ڕژێنی ده‌ره‌قی.

گۆڕانی هۆڕمۆنی ئافره‌تان.

ماندوبون و ژانه‌ سه‌ر.

دابه‌زینی ئاستی شه‌كر له‌ خوێن.

چاره‌سه‌ر چییه‌: 

بیركردنه‌وه‌ی ئه‌رێنی و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ خه‌مه‌كان.

گۆڕینی ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ ده‌بێته‌ هۆی قه‌له‌قی و بێزاری و توڕه‌بوونی زۆر.

ئارام گرتن و كۆنتڕۆل كردنی مێشك پێش ئه‌وه‌ی بگاته‌ حاڵه‌تی توڕه‌بوون.

ئه‌نجام دانی وه‌رزش كه‌ یارمه‌تی كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاستی توڕه‌بوون ده‌دات.

گه‌شبینی ده‌بێته‌ هۆی هیوا به‌خش بۆ كه‌سه‌كه‌ و دوور بوون له‌ په‌ستانی زۆر.

وه‌رگرتنی ئامۆژگاری و دانیشتن له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر ، هه‌روه‌ها سه‌ردانی كردنی دكتۆری ده‌روونی.

1464 جار خوێندراوەتەوە
18/05/2018

بابەتی زیاتر