Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سیخوڕه‌ رووسیه‌كه‌ نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت


په‌یام

سخوڕی رووسی، سێرگی سكریپال كه‌ مانگی ئازاری رابردوو له‌ به‌ریتانیا ژەهراوی کرا، دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریی، نه‌خۆشخانه‌ی جیێهێشت.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە زارى کارا چارلیز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نەخۆشخانەی سالیسبیوری باشووری بەریتانیا رایگەیاند: "مایەی خۆشحاڵییە دۆخی تەندروستی سکریپاڵ بەجۆرێك باش بووە رێگەی پێبدات نەخۆشخانە جێبهێڵێت".

هەر بەپێی رۆژنامەی گاردیان، نەخۆشخانەی سالیسبۆر رایگەیاندووە کە لەدوای چارەسەرکردنیان، نەخۆشخانە پابەندە بە پاراستنی نهێنی نەخۆش و ئاشکراکردنی زانیاری لەبارەی ئەو چارەسەرییانەی کە دراوەتە سێرگی سکریپاڵ و یولیای کچی.

تاکو ئێستا بەرپرسانی بەریتانیا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ئەو شوێنە ئاشکرا نەکردووە کە سکریپاڵی بۆ گوازراوەتەوە لەدوای جێهێشتنی نەخۆشخانە.

رۆژی ٤ی ئازاری رابردوو بەریتانیا، رووسیای تۆمەتبار کرد بە هەوڵی کوشتنی سیخۆڕی رووسی، سێرگی سکریپاڵی تەمەن ٦٦ ساڵ و یولیای تەمەن ٣٣ ساڵی کچی لە رێگەی ژەهراویکردنیان بە گازی دەمارى، لە بەرامبەردا مۆسکۆ ئەو تۆمەتانەى رەتكرده‌وه‌. 

لەدوای رووداوی ژەھراویکردنی سێرگی سکریپال و کچەکەی، بەریتانیا ٢٣ دیپلۆماتکاری رووسی لە وڵاتەکەی دەرکرد و رووسیاش وەک وەڵامێک ھەمان ژمارەی دیپلۆماتکارانی بەریتانی دیپۆرتکردبووەوە. 

جێی ئاماژەیە پێشتر ٢٩ وڵات، ١٤٦ دیپلۆماتکاری رووسی لە وڵاتەکانیان دەرکردووە وەک پاڵپشتییەك لەگەڵ لەندەن لەبارەی ژەهراویکردنی سیخۆڕی رووسی، سێرگی سکریپاڵ. 

988 جار خوێندراوەتەوە
18/05/2018

بابەتی زیاتر