Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەلجیکا گرێبەستی راهێنەرەکەی نوێکردەوە

په‌یام - بریار ته‌ها 

یەکێتی تۆپی پێی بەلجیکی گرێبەستی رۆبێرتۆ مارتینێزی ئیسپانی و راهێنەری هەڵبژاردەکەی تا دوای مۆندیالی 2022  درێژکردەوە.

لە پێگەی تایبەت بە خۆی یەکێتی تۆپی پێی بەلجیکی هەواڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری بۆ دوو ساڵی دیکە و تا دوای مۆندیالی 2022 راگەیاند، یەکێتیەکە ئەوەی ئاشکرا کرد لە پاش کۆبوونەوە لەگەڵ مارتینێز توانی بگەنە رێکەوتنی کۆتایی و راهێنەرەکەش واژووی لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی کرد.

رۆبێرتۆ مارتینێز لە ساڵی 2009وە کاری راهێنەرایەتی دەستپێکردووە و، راهێنەرایەتی یانەکانی سوانزسیتی و ویگان و ئیڤەرتۆنی لە خولی ئینگلیزی کردووە و لە هاوینی 2016  شدا راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەلجیکای وەرگرتووە.

جێی ئاماژەشە گرێبەستی مارتێنێز هاوینی 2020  لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیکا کۆتایی دەهات.

626 جار خوێندراوەتەوە
18/05/2018

بابەتی زیاتر