Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەلێگری: بوفۆن باشترین گۆڵچی مێژووی تۆپی پێیە

په‌یام - بریار ته‌ها

ماسیمیلیانۆ ئەلێگری جیانلوجی بوفۆنی گۆڵچی یانەکەی بە باشترین گۆڵچی مێژووی تۆپی پێ وەسف دەکات و بژارده‌ی مانەوەشی لە یۆڤانتۆس بۆ وەرزی داهاتوو بە باشتر دەزانیت.

لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەیی بۆی سازکرا بوو ئەلێگری سەبارەت بە داهاتووی خۆی لەگەڵ یۆڤانتۆس وتی: لەبارەی داهاتوومەوە ئەگەری مانەوەم زیاترە، هەفتەی داهاتووش لەگەڵ کارگێری یانەکەم کۆبوونەوە ئەنجام دەدەم و قسە لەسەر وەرزی داهاتوو دەکەین.

لە درێژەی قسەکانیدا راهێنەرەکەی خانمەپیرەکە رایگەیاند، جیانلوجی بوفۆن باشترین گۆڵچی مێژووی تۆپی پێیە، سەبارەت بە رۆیشتنی یاریزانەکانی یانەکەی ئەوەی ئاشکرا کرد رۆیشتنی لیشتیشتاینەر و ئاساموا یەکلایبۆتەوە.

لە کۆتایشدا ئەلێگری سەبارەت بە بەراورد کردنی یانەی یۆڤانتۆس بە ریاڵ مەدرید وتی: شتێکی باش نیەوە ئەو بەراوردکاریە بکەین چونکە ریاڵ مەدرید سێ وەرزەی یەک لە دوای یەکە دەگایەت یاری کۆتایی یانە پاڵەوانەکان و12 جاریش نازناوەکەی بردۆتەوە.

960 جار خوێندراوەتەوە
18/05/2018

بابەتی زیاتر