Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاوسه‌رگیری ده‌بێته‌هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی توشبوون به‌ نه‌خۆشی له‌ بيرچوونه‌وه‌


په‌یام

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی بواری خێزانی ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری ده‌بێته‌ هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی توش بوون به‌ نه‌خۆشی له‌ بيرچوونه‌وه‌.

به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریان ئه‌نجام نه‌داوه‌ به‌ ڕێژه‌ی %42 تووشی نه‌خۆشیه‌كانی له‌ بیرچوونه‌وه‌ بوونه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له‌ ته‌مه‌نێكی گونجاودا هاوسه‌رگیریان ئه‌نجام داوه‌.

ئه‌ندرۆ سۆمه‌رلاند پسپۆڕ له‌ كۆلێژی زانكۆی له‌نده‌ن دوپاتی ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر خه‌ڵكی له‌ شوێنه‌ جیاوازه‌كانی جیهان به‌شداریان كردوه‌و به‌ ته‌واوه‌تی له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یاندا دڵنیان كه‌ ئه‌نجام نه‌دانی هاوسه‌رگیری ده‌بێته‌ هۆی تووش بوون به‌ نه‌خۆشی له‌ بیرچوونه‌وه‌.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ پسپۆڕانی به‌شدار له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ جه‌خت له‌ سووده‌كانی هاوسه‌رگیری بۆ جه‌سته‌و  ده‌رون ده‌كات و وات لێده‌كات دووربیت له‌و كێشانه‌. 

1295 جار خوێندراوەتەوە
18/05/2018

بابەتی زیاتر