Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مۆرینۆ: هیچ کێشەیەک لە نێوان من و کۆنتی نەماوە

په‌یام - بریار ته‌ها

جۆزێ مۆرینۆی پرتوگالی و راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بوونی کێشە لە نیوان خۆی و ئانتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی چێڵسی لەندەنی رەتدەکاتەوە.

لە میانی ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەیی بۆ یاری یانەکەی بەرانبەر چێڵسی لە یاری کۆتایی جامی ئینگلتەرا بۆی سازکرابوو، مۆرینۆ سەبارەت بە بوونی کێشە لەگەڵ کۆنتیدا وتی: هیچ کێشەیەک لە نێوانماندا نیە، پاش کۆتایی هاتنی یاری رابردوو ئەو دەستی بۆ تەوقەکردن هێنا و منیش تەوقەم لەگەڵ کۆنتی کرد، چونکە هیچ کام لە ئێمە تاقەتی کێشەی نەمابوو.

لە درێژەیب قسەکانیدا مۆرینۆ ئەوەی ئاشکرا کرد، هەر دوا بە دوای ئەو یاریە بانگهێشتی نوسینەگەکەم کرد و لەوێدا قسەمان کرد و هەموو شتێکمان کۆتایی پێ هێنا.

جێی ئاماژەی سەرەتایی وەرزەی ئەمساڵ جۆزێ مۆرینۆ و ئانتۆنیۆ کۆنتی لە چەندین شوێندا بە لێدوان هێرشی توندیان بۆ سەر یەکتری ئەنجامدا.

653 جار خوێندراوەتەوە
18/05/2018

بابەتی زیاتر