Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مانچستەر یونایتد زۆرینەی داهاتی خولەکانی ئینگلتەرا دەباتەوە

په‌یام - بریار ته‌ها

سەرەڕای ئەوەی نەیتوانی نازناوەکە بەدەستبهێنێت بەڵام یانەی مانچستەر یونایتد توانی زۆرینەی داهاتووی پەخشی تەلەفزیۆنی خولی نایابی ئینگلیزی بباتەوە و پێش یانەی مانچستەر سیتی پاڵەوان بکەوێت.

جگە لەوەی یانەی مانجستەر یونایتد دوو یاری دیکەی لە نێو خۆی ئینگلتەرادا ماوە، بەڵام توانی بە بەدەستهێنانی ١٤٩ ملیۆن و ٧٠٠هەراز پاوەند پێش یانەی مانسیتی بکەوێت و زۆرینەی داهاتی پەخشی تەلەڤیزیۆی خولەکە بۆ خۆی بباتەوە، هەرچی یانەی مانچستەرسیتیش بوو ١٤٩ ملیۆن و ٤٠٠هەراز پاوەند دەستکەوتووە، دەبەدوای ئەوانیش یانەکانی توتنهام و لێڤەرپووڵ و چێڵسی و ئەرسیناڵ هەر یانەیی ١٤٠ ملیۆن پاوەندیان وەرگرت.

ئەوەی جیگەی سەرنج بوو یانەی وێست برۆمیچ ئەلبیۆن سەرەڕای دابەزینی لە خولی نایابەوە بۆ ریزی یانە پلە یەکەکانی ئینگلتەرا بەڵام نزیکەی ٩٥ ملیۆن پاوەندی پێبەخشراوە.

جێی ئاماژەی داهاتی پەخشێ تەلەڤیزیۆی خول و جامی ئینگلیزی بەراورد بە خول و جامەکانی دیکەی ئەوروپا زۆر زیاترە و ساڵان یانەکانی ئەم خولە بەهۆیەوە قازانجێکی دارای زۆر دەکەن.

745 جار خوێندراوەتەوە
18/05/2018

بابەتی زیاتر