Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پلاتنی نهێنیەکی مەترسیداری تیروپشکی مۆندیالی 1998 ئاشکرا دەکات

په‌یام - بریار ته‌ها

میشێل پلاتینی فەرەنسی و سەرۆکی پێشووی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپی نهێنی و گەندەڵیەکی گەورەی لیژنەکانی فیفا لە مۆندیالی 1998ی فەرەنسادا ئاشکرا دەکات.

لەمیانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رادیۆی وڵاتەکەی پلاتینی گەندەڵیەکی گەورەی ئاشکرا کرد و وتی: لە مۆندیالی 1998 دا تیروپشکەکەمان بەجۆرێک دەستکاری کرد و پیلانمان بۆ داڕشت تا ئەوەی بەرازیل و فەرەنسا تا یاری کۆتایی رووبەروو یەک نەبنەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەی هەموومان ئارەزووی ئەوەمان دەکرد ئەو دوو هەڵبژاردەیە یاری کۆتای ئەنجام بدەن.

ئەم دیان پێدانانەی پلاتینی کە بەردەوام یەکێک بووە لە کاربەدەستانی تۆپی پێی و تا ماوەی پێش دوورخستنەوەشی لەسەر گەندەڵی سەرۆکی یوفاش بووە، گومانەکانی لەسەر تیروپشکی یاریەکانی چامیۆنس لیگ و دەستنیشانکردنی داوەری یاریەکان زیاتر کرد، بە تایبەتی کە لەم چەند ساڵەی دوایدا زۆرێک لە یاریزانان و راهێنەرانەرەکان خودی داوەرەکان بەوە تۆمەتبار دەکەن کە نەیانتوانیووە بە شێوەیەکی یەکسان یاساکانی بەسەر هەردوو تیپدا جێبەجێ بکەن.

جێی بیرهێنانەوەشە مۆندیالی 1998 لە وڵاتی فەرەنسا بەرێوە چووە، یاری کۆتایش لە نێوان بەرازیل و فەرەنسا ئەنجام درا و سەرئەنجام خاوەن یاریگای توانی بە سێ گۆڵی بێ بەرانبەر یاریەکە بباتەوە و نازناوی جامی ئاڵتونی بەرز بکاتەوە.

4348 جار خوێندراوەتەوە
18/05/2018

بابەتی زیاتر