Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید چاوی لە نازناوی چامپیۆنس لیگە

په‌یام - بریار ته‌ها

ئێنرکی سیریزۆی سەرۆکی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئیسپانی دەستکەوتەکانی ئەم وەرزەی یانەکەی بە زۆر باش هەڵدەسەنگێنیت و بۆ وەرزی داهاتووش ئامانجی یانەکە بۆ بردنەوەی نازناوی یانە پاڵەوانەکان ئاشکرا دەکات.

لە میانی لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان سیریزۆی سەرۆکی یانە ئەتلەتیکۆ وتی: سەرەتایی ئەم وەرزە یاریگای میترۆپۆلیتانۆمان کردەوە ، دواتر پلەی دووەمی خولی ئیسپانیامن بەدەستهێنا، لە کۆتایشدا توانیمان نازناوی یۆرۆپالیگ جارێکی دیکە بەدەستبهێنیەوە و ئەمانە دەستکەوتێکی زۆر باش بوون لەم وەرزەدا و پێویستە شانازی بە خۆمانەوە بکەین.

لە کۆتایشدا سەرۆکەکەی یانە ئیسپانیەکە ئەوەی ئاشکرا کرد ئامانجی یانەکەی لە وەرزەی داهاتوودا بەدەستهێنانی نازناوی یانە پاڵەوانەکانە لەسەر یاریگای خۆیان.

جێی ئاماژەیە وەرزی داهاتوو یاری کۆتایی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەسەر یاریگای میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەنجام دەدرێت.

874 جار خوێندراوەتەوە
18/05/2018

بابەتی زیاتر