Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مرۆ؛ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌سه‌ر ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌


په‌یام

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق، لەسەر ساختەكاری و گۆڕینی ئەنجامەكان و دزینی دەنگی خەڵك كۆببێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی پێنجشەممەی رابردوو سەلیم جبوری، سەرۆكی پەرلەمان پەرلەمانتارانی بۆ كۆبوونەوە بانگهێشت كرد.

دوای ئەوەی 81  پەرلەمانتار داوای كۆبوونەوەی نائاساییان كرد، سەلیم جبوری، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پەرلەمان رۆژی 19ی ئەم مانگە كۆبوونەوەی نائاسایی دەكات، لەسەر ئەو كێشانەی بەهۆی هەڵبژاردنەكانەوە دروست بوون.

پەرلەمانی عێراق، بە ئامادەبوونی كۆمسیۆن، گفتوگۆ لەسەر سكاڵاكانی تایبەت بە هەڵبژاردنەكان دەكات.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، لە هەرێمی كوردستان، هەر شەش لایەنی، هاوپەیمانی، گۆڕان، كۆمەڵ، یەكگرتوو، بزوتنەوە، شیوعی، كۆی پڕۆسەی هەڵبژاردن رەتدەكەنەوەو داوای دووبارەكردنەوەی دەكەن، بەهۆی ئەنجامدانی ساختەكاری گەورەو گۆڕینی ئەنجامەكان.

389 جار خوێندراوەتەوە
19/05/2018

بابەتی زیاتر