Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئالیساندرۆ لۆکارێللی چیرۆكی قاره‌مانێكی تۆپی پێ

په‌یام - وتاری وه‌رزشی


ئالیساندرۆ لۆکارێللی کێیە و چی کرد ؟

لەم سەردەم تەکنەلۆجیایەدا نووسینەوەی داستانێک لە قەرەمانێتی بە تیروکەوانەکەی ڕۆبن هود و چەکەکەی چی گیڤارا ناکرێت، بە تایبەتی پاڵەوانەکەی یاریزانێکی تۆپی پێ بێت.

ئالیساندرۆ لۆکارێللی بە تەنیا کاپتنی مێژووی پـــــارما نیە. نا هەرگیز ئەو ئێستا کاپتنی مێژووی داستانێکە لە مێژووی تۆپی پێ، لۆکارێللی توانی ناوی خۆی وەک هێما و رەمز لە تۆپی پێ جێگیر بکات. ئەو پێویستی بە بردنەوەی مۆندیال نیە. چجای بگاتە چامپیۆنس لیگ. ئەگەر هەزاری وەک پلاتنی و کێ و کێ بە کردەوە قێزەونەکانیان بیانەوێت تۆپی پێ لەپێش چاومان ناشرین بکەن، بەڵام لە بەرانبەردا چەندانی وەک لۆکارێللی هەیە و جارێکی دیکە و سەدان جاری دیکە تۆپی پێ جوانتر و پڕچێژتر دەکەن.

ئالیساندرۆ لۆکارێللی ساڵی 2015 کاپتنی یانەی پارمای ئیتاڵی بوو، لە هاوینی ئەو ساڵەدا یانەکەی بەهۆی ئیسفلاس بوون و مایە پووچ بوونەوە خراپ کەوت. بەجۆرێک لە یانە پلە یەکەکانی ئیتاڵیاوە ( سێریا ئای) بـــــۆ یانە پلە چوارەکان ( سێریا دی) دەبەزێنرا، کارەساتەکە هەر ئەوە نەبوو بەڵکو کارگێری یانەکە ناچار بوو سەرجەم ئوتومبێل و ماشێنە گەورەکانی یانەکە و تانانەت ئامێر جل شۆردنی(غسالە) یانەکەش بفرۆشن، بەڵام هەڵوێستی لۆکارێللی زۆر قارەمانانە بوو. نەک ئەوەی ریزەکانی یانەکەی جێنەهێشت و هاندەرانی یانەکەی تەواو نائومێد و جەرگ بڕاو نەکرد. بەڵکو ماشێنە تایبەتیەکەی خۆشی خستە خزمەت ئەو یاریزانانەی لە یانەکەدا بوون و رۆژانە بە سەیارەکەی خۆی زۆرینەی یاریزانەکانی بۆ شوێنی مەشقەکانی کۆدەکردەوە. تۆ واز لەوەش بهێنە ڕەنگە بگوترێت جا سەیارەی چیە تا بکرێتە منەت، لە ئاسن دروست کراوە و بۆ خزمەتی مرۆڤە و ناکرێت سووتاندنی کەمێک بەنزینی زیادە ئەوەندە باس بکرێت. بەڵام زمان لە ئاست ئەوەدا ڵاڵ دەبێت، کاتێک لۆکارێللی هەر لەو دۆخە قورسەدا بڕیار دەدات، ئەرکی شۆردنی سەرجەم جل و بەگ و درێسی یاری و مەشقەکان و کەلوپەلەکانی یانەکەی بەدەست !!! لە ئەستۆ بگرێت.

لۆکارێللی ئەگەرچی لەو ساڵەدا كه‌ یانه‌كه‌ی دابه‌زی تەمەنی بەرەو هەڵکشانێکی زۆر دەڕۆیشت و نزیکەی 36 ساڵ دەبوو. بەڵام یاریزانێکی وەک لۆکارێللی بەدڵنیاییەوە بەشی ئەوە گرێبەستی پێشکەش کرابوو. کە هیچ نەبێت لە یانەیەکی مامناوەندی یان خوار مامناوەندی خولی پلە یەکی ئیتاڵیدا بمێنێتەوە. ئاخر کێ حەوسەڵەی ئەوەی هەیە لە خولی پلە یەکەوە بچێت بۆ پلە چوار یاری بکات. لەگەڵ کۆمەڵێک یاریزان یاریزا بکات وەک کوردەواری دەڵێت بە کوڕی دەشێت. دەبێت سەبرو و ئارامی ئەم بەرگریکارە قژ رەشە چوار شانە سیما لێوان لێو ئیتاڵیە چی بێت. کەوای کردبێت هەموو وەرزێک نزیکەی 30 بۆ 45 یاری لە خولەکانی پلە چوار و سێ و دوودا ئەنجام بدات و، تەواوی یانەکەی لە کۆڵ بنێت و تا کەناری سێریا ئای داینەنێت. داخۆ ئەمە چ رۆحێتێک بێت لۆکارێللی وەک شەمسی تەبرێزی ڕێگایەک هەڵبژێرێت کە هیچ کات بیری لێ نەکردبێتەوە. ئایا یانەی پارما بۆ لۆکارێللی، مەولانای رۆمی بوو بۆ شەمسی تەبرێزی؟!.

ئەگەر چی لە نێو مێژووی تۆپی پێ لە خاکی ئیتاڵیادا گەورە پیاوان و کەڵەپیاوی وەک ماڵدینی و توتی و زانێتی و بوفۆن و دێلپیرۆ و نێدڤد بە یادەوەریم هەبوون و لەسەردەمی قەیرانی یانەکانیاندا هیچ کات ئامادە نەبوون گرێبەستی یانەیەکی دیکەی ئیتاڵیاش نەک دەرەوەی ئیتاڵیا بپۆشن. بەڵام لە ئێستادا لۆکارێللی کارێکی کرد و ئەنجامیدا کە دەتوانین بێ هیچ دوو دڵیەک هاوشانی کەڵەپیاوانی ئیتاڵیا ناوی ببەین و باسی بکەن.

لۆکارێللی سەرکردایەتی یانەی پارمای کردوو و لە سێ وەرزی یەک بە دوای یەکدا توانی یانەکەی لە پلەی چوار بۆ سێ و دواتر بۆ پلە دووەکان و ئەمشەویش بۆ پلە یەکەکانی ئیتاڵیا سەریخستەوە.
تۆ بپرسە، ئەگەر لۆکارێللی دەستبەجێ لە هاوینی 2015دا ریزەکانی پارمای جێبهێشتبایە. ئێستا یانەی پارما دەگەرایەوە بۆ پلە یەکی ئیتالی؟ ئەم وەڵامە بۆ خۆت.


تێبینی... لۆکارێللی لە هاوینی 2008ـــەوە لە یانەی جێنەواوە پەیوەندی بە پارماوە کردووە.

بڕیار تەها 

1495 جار خوێندراوەتەوە
19/05/2018

بابەتی زیاتر