Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی كوردستان بۆ تاووتوێی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی مووچه‌و ده‌رماڵه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌


په‌یام

په‌رله‌مانی كوردستان بۆ تاووتوێی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی مووچه‌ و ده‌رماڵه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بلاَویكردۆته‌وه‌، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی په‌رله‌مان، كه‌ بڕیاره‌ رۆژی دووشه‌مه‌ 21ی ئایاری، له‌ كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌بچێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا تاوتوێی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له‌ مووچه‌و ده‌رماڵه‌و خانه‌نشینی ده‌كرێت و، زۆربه‌ی په‌رله‌مانتارانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا پڕۆژه‌یاساكه‌ په‌سه‌ند بكرێت، به‌و پێیه‌ی ئه‌گه‌ر یاساكه‌  بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆر بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا حكومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌یه‌كی بۆ چاكسازی له‌ مووچه‌و ده‌رماڵه‌و خانه‌شنینی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، به‌ڵام به‌هۆی بوونی تێبینی له‌سه‌ر خانه‌نشنیكردنی په‌رله‌مانتاران، كێشه‌ بۆ پڕۆژه‌كه‌ دروستبوو و، جارێكی تر بۆ په‌رله‌مان گه‌ڕێندرایه‌وه‌.
 

348 جار خوێندراوەتەوە
19/05/2018

بابەتی زیاتر